بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی مییدیایدا باسی لەوەکردووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم سیاسییە و باشترین بەڵگە بۆ ئەوە کاتی بڕیارەکەیە، کە لە 2012ەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە لەم کاتەدا کراوەتە بڕیار.
روونیشیکردووەتەوە، لایەنی ناکۆک کە وەزارەتی نەوتە خۆی داوای دواخستنی ئەم بابەتەی کردوە و دەڵێت دۆسیەکەیان داخستووە، کەچی دادگای فیدراڵی دەستیان بۆ بردووە و بڕیاریان لەسەرداوە، دەتوانم بڵێم پێکهاتەی دادگاکە بێلایەن نین و بەشی زۆرینەی ئەندامانی کاریگەری سیاسییان لەسەرە.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتوشیەتی، حکوومەتی عێراق خۆی رێگەی بە حکوومەتی هەرێم داوە سیاسەتی نەوتی خۆی بەمشێوەیە بێت و رێککەوتنیش لەمبارەیەوە هەیە، کە بەشێکە لە دانپێنانی حکوومەتی عێراقی و لە بودجەی 2021دا جێی کراوەتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە کە حکوومەتی فیدراڵی رازی بووە بەم سیاسەتە.
Your Comment