بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبرۆ گونەی، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، گرانبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان لە تورکیا تەنها بریتی نیە لە گرانبوونی نرخی کارەبا، بەڵکوو هاوڵاتیان ڕووبەڕووی برسیەتیش بوونەتەوە، هەروەها نرخی غازی سروشتی و خۆراکیش بەرزبووەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەگەر چارەسەری دۆخەکە نەکرێت هاوڵاتیان بەرگەی فشاری زیاتر ناگرن و دەڕژێنە سەر شەقام بەهۆی ئەوەی هەموو شتێک لە وڵاتدا گرانبووە، ئەوەش دۆخێکە سێ دەیەیە بەجۆری جیاواز بەردەوامی هەیە و ناکرێت هاوڵاتیان برسی بکرێن.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەڵێت، حکوومەت قەرز دەدات بە هاوڵاتیان لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی، بەجۆرێک هاوڵاتیان کاری لەپێشینەیان داوە بە دابین کردنی خواردن و خواردنەوە، کاتێک ناتوانن ئەوانەش دابین بکەن قەرز لە حکوومەت وەردەگرن و ئەوەش سوودی دێتەسەر، دواتریش کە ناتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە دووبارە باجێکی دیکەیان لێ وەردەگرێت.
Your Comment