بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی عێراقدا بڕیاردراوه كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان "ده‌ستووری نیه" و پێویسته هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه چوونكه بڕیاری ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی مادده‌كانی 110، 111، 112، 115، 121 و 130ی كۆماری عێراقه هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق پابه‌ندكراون كه چاودێری ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و گاز بكه‌ن.
سكاڵاكار له دادگای فیدڕاڵی، حكوومه‌تی عێراقه و سكاڵالێكراو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان، كه تایبه‌تن به ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
دادگای فیدڕاڵی بڕیاری داوه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت چاودێری گرێبه‌سته‌كان بكات و هه‌روه‌ها هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌وته‌وه ئه‌نجامی داوه، هاوكات هه‌ریه‌كه له حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراون به پێداچوونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌موو گرێبه‌سته‌كان كه كراون و وردبینی تیایدا بكرێت به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كرێت به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كانی نه‌وت به به‌غدا و هاوكات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته هه‌موو تێچوو و خه‌رجییه‌كانی دانیشتنی دادگایی كردنی ئه‌مڕۆ له ئه‌ستۆ بگرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكات، هه‌رسێ لایه‌نی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندكراون به جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كان، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی دادوه‌رانی دادگای فیدڕاڵی دراوه و ته‌نها دوو دادوه‌ر ناڕازی بوون.
Your Comment