-
سهرۆکی ڕهوتی حیکمهی نیشتمانی:
داوا لە دەزگا بەرپرسەکانی حکوومەت دەکەین کە بەدواداچوون بۆ وردەکاری هۆکارەکانی ڕووداوەکەی سۆران بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عهممار حهکیم، له پهیامێکدا ڕایگهیاند، نیگهرانن لهوهی که ههواڵی گیان لهدهستدانی ژمارهیهک هاوڵاتی له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران پێگهیشتووه.
-
ئاگر له بهشه ناوخۆییهكى خوێندكاران لە هەرێمی کوردستان کەوتەوە و ۱۴ کەس گیانیان لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له سهنتهرى ئیدارهى سهربهخۆى سۆران ئاگر له بهشه ناوخۆییهكى خوێندكاران كهوتهوه و بهپێى ئاماره سهرهتاییهكان تا ئێستا ۱۴ كهس گیانى لهدهستداوه و زیاتر له ۴ كهسیش برینداربوون.
-
بافڵ تاڵەبانی و نووری مالیكی جەخت لە چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی له كۆبونهوهیهكدا لهگهڵ نووری مالیكی داوای کرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراو بێت.
-
وتەبێژی یەکێتی: لەگەڵ پارتی لەسەر سێ پرس رێککەوتووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی دیموکرات لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان و زیادکردنی هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێککەوتوون.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: داوای سێ قەرزی دیکەمان لە بەغدا کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان لە بەغدا کردووە سێ قەرزی دیکەیان بۆ بنێرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەران.
-
هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت مەرجی بۆ بەغدا هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دەستکاری کردنی گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، دەبێت ڕەزامەندیی کۆمپانیا بیانییەکانی لەسەر بێت، چونکە کۆمپانیاکان هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای ناوبژیوانی لەندەن دەکەن.
-
ئهمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی و باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەڵاحەددین بەهائەدین، سهردانی علی رهزا گونای، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
-
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر چیای مەتین و ناحیەی بامەڕنێی هەرێمی کوردستان
بەشی تورکیا- توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە نۆ جار بۆردوومانی چیای مەتین و ناحیەی بامەڕنێی لە هەرێمی كوردستان كرد.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە پاڵنەر بووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
-
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان:
خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستەیەکی سیاسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕایدهگهیهنێت، بایكۆتى مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان ئاراستهیهكى سیاسییه و مهبهستیش لێى دواخستنى كۆنگرهى یهكێتی مامۆستایان بوو.
-
جارێکی تر دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لەدژی ژمارەیەک مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان که لهلایهن یهکێتى نیشتمانى کوردستانهوه تۆمارکرابوو، بۆ ۲۷ى ئهم مانگه دواخراوه.
-
کاردانەوەی مهسعوود بارزانى بۆ پەیوەندی کردنی دوو کاندیدی پارتی بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى وازهێنانى دوو کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاى کەرکووک و پهیوهندیکردنیان بهڕیزهکانى یهکێتیهوه، مهسعوود بارزانى سهرۆکى پارتى هاتهدهنگ و ههڕهشه دەکات.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان چوارەم ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی سووریا و ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەسەدە بڵاو کردەوە
بەشی سووریا- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چوارەم ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی تووندوتیژی دژی منداڵان لە و سووریا و ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتە پێشکێشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد.
-
بەرهەم ساڵح لهگهڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و ژمارەیەک سهرکردهی دیکه کۆبووهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆک کۆماری پێشووی عێراق لەگەڵ محهمهد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک سەرکردە و وەزیری عێراق کۆ بووەوە.
-
دادگای فیدڕاڵی سكاڵایەكی ڕەتكردەوە كە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمار كرابوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی بۆ یەکلاکردنەوەی دوو سکاڵا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم کۆبۆوە، لە سکاڵاکاندا داواکراوە بەغداد مووچەی دوو مانگ بنێرێت و مووچە فەرمانبەرانی ھەرێمیش ھاوشێوەی عێراق دابەش بکرێت و پلە بەرزکردنەوەش دەستپێبکاتەوە.
-
کۆتایی بە ئەرکەکانی مستەفا چاوڕەش وەکوو فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ـی پێشمەرگە هێندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی، و بەشێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی مستەفا چاوڕەش، وەکوو فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ـی پێشمەرگە سازکرا.
-
ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێم:
ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی گەورە بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێم و بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر، ستایشی گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە دەکەن بۆسەر پۆستەکەی.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی پێشوازیی لە یان برێم کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
-
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک وەزیرانی ههرێم و عەلی ڕەزا گونای باڵیۆزی توركیا له عێراق، كۆ بوونهوه و باسی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیا و کێشەی بەشە بوودجەی هەرێم و چەند بابەتێکی دیکەیان کرد.
-
شاسوار عەبدولواحید:
کاندیدەکانمان وەک لایەنەکانی تر بە پاسەوانەوە ناگەڕێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کاندیدەکانمان گەنجانی کەرکووکن نەک وەک لایەنەکانی تر کە بە پاسەوانەوە دەگەڕێن.
-
سەرۆکایەتی هەرێم:
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.
-
وتوێژێکی کورت لەگەڵ وەرزشوانێکی سەرکەوتووی کورددا:
سەعید سەفەری، پاڵەوانێک لە سەرزەوینی کوردستان/ ئێران دەتوانێت پێگەی باڵای لە MMAدا ببێت
سەعید سەفەری ڕاهێنەری گەنج لە هونەر جەنگییەکان و لەدایکبووی ۱۱ی پووشپەڕی ۱۳۷۶ لە شاری سەقزی پارێزگای کوردستانە، پاڵەوان و ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی بۆکس و ڤۆشۆی ئێران کە لە ئێستادا لە یاری MMAدا وەکوو ڕاهێنەرێکی پسپۆڕ بەشێوەی تەکنیکی و ئاکادیمی کار دەکات.
-
کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ گهڕانهوهى وەزیری پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ کارەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە بڵاو کردەوە.
-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گهڕایەوە سەر کارەکەی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگهیاند، له ماوهی ڕابردوودا له وهزارهتی پێشمهرگه وهکوو یهک تیم کاریان کردووه و چهندین و ههنگاویان ناوه.
-
قوباد تاڵەبانی:
هەرێم پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدراڵیش پابەندی یاساکە بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بوودجە بووە و دەبێت حکوومەتی فیدرالیش پابەندی یاساکە بێت و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
-
بافڵ تاڵەبانی:
پێویستە کورد نەچێتە سەنگەری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچهکه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بهپێویستی دهزانێت، کورد نەچێتە سەنگەری نێوان لایەنە ناکۆکەکانی ناوچهکه و ئارامیی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت.
-
یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری:
هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی بژێویی مووچەخۆران بخرێنەگەڕ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا دەکەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
-
بەختیار عەلی براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمین بۆ ساڵی ۲۰۲۳
بەشی فەرهەنگ و هونەر- لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر بەختیار عەلی-یان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی ۲۰۲۳.
-
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی:
بەغدا نیەتی بەرامبەر هەرێمی کوردستان خراپە و نایەوێت بەهێز بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە نیەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە هەرێم باشە، بەڵام بەغدا نیەتی خراپە و نایەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت.
-
هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دامەزراوەی میدیایی درەو لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی عێراقی لەگەڵ پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی لێکداوەتەوە.