سەعید سەفەری، پاڵەوانێک لە سەرزەوینی کوردستان/ ئێران دەتوانێت پێگەی باڵای لە MMAدا ببێت

سەعید سەفەری ڕاهێنەری گەنج لە هونەر جەنگییەکان و لەدایکبووی ۱۱ی پووشپەڕی ۱۳۷۶ لە شاری سەقزی پارێزگای کوردستانە، پاڵەوان و ئەندامی پێشووی هەڵبژاردەی بۆکس و ڤۆشۆی ئێران کە لە ئێستادا لە یاری MMAدا وەکوو ڕاهێنەرێکی پسپۆڕ بەشێوەی تەکنیکی و ئاکادیمی کار دەکات.

ناوبراو چالاکیی وەرزشیی خۆی لە تەمەنی ۴ ساڵیەوە دەست پێکرد و لە تەمەنی مێرمنداڵیدا هەڵوەدای هونەرە جەنگییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵات بوو. هونەرە جەنگییەکان پێچەوانەی پڕوپاگندای میدیا ئەمریکییەکان، زیاتر تەرکیز لەسەر بەرز کردنەوەی ڕۆح و کونترۆڵ کردنی تووڕەیی دەکات.

سەفەری لە منداڵییەوە و لە دەستپێکی چالاکییە وەرزشییەکاندا دەستی بە ڕاهێنانی بۆکس کرد.  ئێستاش بە بەرزی قەدی ١٧٨ سانتیمەتر و کێشی ٧٠ کیلۆ، خاوەنی جامی هونەریی بۆکسێنی ئێرانە و ٣ پاڵەوانێتی بۆکسێنی هەیە، دوای بە فەرمی کردنی ئەم وەرزشە لە فیدراسیۆنی ڤۆشۆی ئێران توانی وەکوو یەکەم کەس لە شێوەکانی «جیت کان دۆ»ی بڕۆسلی لە هەڵبژاردەی ئێران هەڵبژێردرێت و پاڵەوانێتیی کێبەرکێکانی ساڵی ۱۳۹۴ی ئێرانی بەدەست هێنا.

ئەم پاڵەوانە ئێرانییەی MMA (هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان) لە ساڵی ۲۰۱۹دا لە تبلیسی گورجستان لە کێشی ۷۰.۳ کیلۆ میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

ناوبراو لە ساڵی ۲۰۲۰ ماڵاوایی لە هەموو کێبەرکێکان کرد و بەبۆنەی هۆگرییەوە بۆ MMA و دوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر ئێستا ڕاهێنەرێکی سەرکەوتووی ئەم بوارەیە و لە ئێراندا ڕاهێنان بە کەسانی خوازیار دەکات.

سەعید سەفەری، پاڵەوانێک لە دیاری کوردستان/ ئێران دەتوانێت پێگەی باڵای لە MMAدا ببێت

سەفەری لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا هیوای ئەوەی خواست کە ژێرخانەکانی ئەم یارییە لە ئێراندا زیاتر ئاوڕی لێبدرێتەوە و وتیشی: لە ئێستادا سەرەکی‌ترین لەمپەڕی بەردەم MMA ئەوەیە کە هەندێک لە ڕاهێنەرەکان بە باشی لەم وەرزشە تێناگەن.

ناوبراو زیادی کرد: زۆربەی ئەو ڕاهێنەرانەی کە تازە هاتوونە ناو ئەم بوارە و ناوەکەشی بەکاردەهێنن، زۆرجار ڕاهێنەری تەواو نین و تەنها لە بوارێکدا یان لە دوو بواردا چالاکییان هەبووە، لەکاتێکدا بۆ ئەوەی ببیتە ڕاهێنەری تەواو لەم بوارەدا، دەبێت لانیکەم لە چەند بوارێکدا ئەزموونت هەبێت لەوان لە بۆکسێن، کیک بۆکسێن، تایکواندۆ، زۆرانبازی و هەروەها جوجیتسۆ.

سەفەری زیاتر وتی: نابێ حاشا لەوەش بکەین کە ئەم وەرزشە لەم دواییانەدا لە ئێران بە فەرمی ناسێندراوە و هێشتا ڕێگایەکی دووری لەبەردەمە تا بتوانرێت شوێنی خۆی بکاتەوە و بەرەوپێش بڕوات و دەبێت بە پشتگیریی دامودەزگا پێوەندیدارەکان بۆ ئەوەی پێگەی ئێران لە MMA تۆکمە بکرێت پشتگیریی تایبەتی هەبێت.

ناوبراو پێزانینی خۆیشی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ بەفەرمی ناساندنی ئەم وەرزشە لە ئێران و وتی: بە هۆی حەز و ئارەزووی زۆرێک لە وەرزشوانان لە بواری MMA، وەرزشوانانی سەرکەوتووی ئێرانیش دەتوانن تەرکیزی لەسەر ئەم وەرزشە بکەن و بچنە ناو کێبەرکێکانەوە لە ئاستی جیهانیدا.

سەعید سەفەری، پاڵەوانێک لە دیاری کوردستان/ ئێران دەتوانێت پێگەی باڵای لە MMAدا ببێت

سەفەری جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەو لەم بوارەدا پەروەردە کردنی پاڵەوان و ڕاهێنەرە تواناکانە و زیادی کرد: بەدوای ئەوەدام کە ڕاهێنەری بەتوانا لەنێو ئەو فێرخوازانەمدا بدۆزمەوە کە ساڵانێک لەگەڵم هەوڵیان داوە و پسپۆڕانە و هونەری کاریان کردووە تاکوو بە ڕاهێنانی دروست بتوانن داهاتوویەکی گەش بۆ ئەم وەرزشە لە ئێراندا بخولقێنن.

پێکهێنانی یانەیەکی پسپۆڕ و تەواو لە بواری هونەریی MMA خولیایەکی دیکەی ئەم ڕاهێنەرە گەنجەیە کە بتوانن ئامادەی کێبەرکێ جیهانییەکان بن.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد کە ئێستە فێرخوازی لە تەمەنە جیاوازەکاندا هەیە و درێژەی دا: کەسانێکی زۆر لە تەمەنە جیاجیاکان و شارانی دوور و نزیکی ئێرانەوە ڕێگایان داوەتە بەر و لەنێوانیاندا کەسانێک بەهرەمەند هەیە کە دەتوانن ئاڵای ئێران لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکاندا بەرز بکەنەوە.

سەفەری لەبارەی پێگەی ئێران لەم وەرزشەدا لەنێوان دیکەی وڵاتان وتی: لە ئێستادا ئێران پێگەی مامناوەندی لە وەرزشی MMAدا هەیە و بەو جۆرەی کە دەبوو بەها بەم بوارە نەدراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێران یەکێکە لە جەمسەراەکانی یارییە جەنگییەکان لە دونیا.

ناوبراو درێژەی دا: کێشەیەکی سەرەکیی وەرزشوانە پاڵەوانەکانی ئێران ئەوەیە کە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی جیهان دەبێت لەسەر حیسابی شەخسیی خۆیان ئامانجەکان دیاری بکەن و هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی میدال بدەن و ئەمەش نەک هەر ئەم بوارە بەڵکوو دیکەی هونەرجەنگییەکانی گرتۆتەوە.

سەفەری لەکۆتاییدا ڕاشیگەیاند: کەسانی بەهرەمەند لە سەرەتای دەستپێکردنیانەوە لە یانەیەکی بچووکەوە هەوڵیان داوە و پاشان گەیشتوونەتە پاڵەوانێتی کە ئەگەر پشتگیریی بەرپرسانی وەرزشیی و دامودەزگا جێبەجێکارەکان بۆ هەموو بوارە وەرزشیەکان لە یەک ئاستدا ببوایەت بێ‌گومان ئەنجامی جیهانیی باشتر و زیاتری بۆ گەلی خۆشەویستی ئێران دەبێت.

News Code 222579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha