بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێکی نووسینگهی بەرهەم ساڵح، بەرهەم ساڵح لە شاری بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارهیهک سەرکردە و وەزیر، لەوانە محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و دکتۆر خالید بەتال، وەزیری پیشەسازی کۆبوەوە و سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆ کرا.
ئاماژه بهوهش کراوه، باس لە دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە کرا، لە کۆبونەوەکاندا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەتایبەتی کێشەی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
Your Comment