بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە: سەرەڕای ئەوەی هەولێر و بەغداد نەگەیشتوونەتە رێکەوتنی کۆتایی بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت، تورکیا ئامادەیە بۆ دەستپیکردنەوەی ئەو پڕۆسەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەو ناکۆکییانەی ماونەتەوە پەیوەستن بە هەندێک کێشەی گرێبەستە واژوکراوەکان لەگەڵ کوردستان و ئەو گرێبەستانەی کە لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق واژوکراون.
وەزیری دەروەی عێراق وتیشی: گرێبەستی جۆراوجۆرو جیاواز هەیە, ئەوانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەروەها گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوت دەگوازنەوە لەڕێی هێڵی بۆرییەکانەوە, هەروەها گرێبەست هەیە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوت دەکڕن یاخود بە فیعلی کڕیویانە.
فوئاد حوسێن ڕاشیگەیاندووە: هەموو ئەمانە زۆر ئاڵۆزن حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێویستیان بەڕێککەوتن هەیە لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئەو کۆمپانیایانە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئەو گرێبەستانە و ئەگەری سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان بەڵگەنامەکانی هەردوولام خوێندووەتەوەمن ئەرێنیم.
Your Comment