بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی مووچەوە ڕایگەیاند، داوایان لە بەغدا کردووە سێ قەرزی دیکەیان بۆ بنێرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی هەرێم ئەرکی سەرشانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.
لەبارەی وادەی هاتنی دواین ۷۰۰ ملیار دینارەکە، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم دەڵێت چاوەڕێدەکەن هەفتەی داهاتوو پارەکە بگات.
لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیشەوە ڕایگەیاند هەندێک بەرەوپێشچون هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، پەیوەندییەکی باش لەنێوان مەسروور بارزانی و سوودانی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دوو عەقڵیەتی وەک یەک لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، بەرامبەر بەو دوو عەقڵیەتە باشەی لە ئارادایە.
Your Comment