بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە جەنەڕاڵ مەکێنزی بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێل مایکڵ گاجیرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەو کۆبونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
شۆڕش ئیسماعیل باسی لهوهكردوه، "هیواخوازم پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت، دۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بەکاری پێکەوەیی هەیە، بۆ رووبەڕوبونەوەی پێشهات و مەترسییەکان".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، جەنەڕاڵ مەکێنزی هیوای خواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی هاوبەشی دوورمەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە، کە هەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرە پێبدەن، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ڕابردووی وەزیری پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
لەلای خۆیەوە کۆڵٶنێل گاجیرۆ بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دڵخۆشی واشنتنی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی راگەیاند و وتیشی، "ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی گەورە و گرنگ بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە".
Your Comment