کاردانەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى وەزیری پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل بۆ کارەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

 پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر کار و ئه‌رکه‌که‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌که‌ين. هه‌نگاوێکى دروست و گرنگه‌ و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاکسازى و يه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌کى لێده‌که‌ين.

دۆخى هه‌رێمى کوردستان و ئاڵنگارييه‌کان له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه‌ سياسييه‌کان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌کێتى، ته‌بايى و يه‌کڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بکه‌ن و بگه‌نه‌ لێکگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناکۆکييه‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆکايه‌تيى هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌وڵ و کۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.

News Code 222577

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha