هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر چیای مەتین و ناحیەی بامەڕنێی هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- توركیا لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە نۆ جار بۆردوومانی چیای مەتین و ناحیەی بامەڕنێی لە هەرێمی كوردستان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تیمی کوردستانیی عێراقی رێکخراوی (CPT)، لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی: لە کاتژمێر ۷:۱۵ خولەکی سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممەوە، هێزی ئاسمانی تورکیا بۆردوومانی گەلی شکەفتا ئەینێی لە ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی دەستپێکرد.

ئەوەشی خستۆتەڕوو "بۆردوومانەکە لە نزیک پڕۆژەیەکی ئاو بووە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی کە دانیشتوی ناحیەی بامەڕنێیە، شوانکارە و تەمەنی ۲۴ ساڵە بە سەختی برینداربووە. هەر لەم بۆردوومانەدا، کەسێکی تر کە تەمەنی ۴۳ ساڵە، دانیشتوی قەزای باتیفایە لە قەزای زاخۆ و لە عەشیرەتی گولییە، گیانی سپاردووە".

ئاماژەی بەوەش داوە "عەلی جەمیل لە باتیفاوە چوە بۆ بامەڕنێ و بەوتەی بەشێک لە خزم و کەسوکارەکەی لەگەڵ کەسێکی تردا چووە بۆ کۆکردنەوەی دار بۆ وەرزی زستان. تا ئێستا هاوەڵەکەی عەلی جەمیل بێ سەروشوێنە و ناسنامەشی دیار نییە کە کێیە".

News Code 222615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha