بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرچاوهیهک بە میدیاى نزیک له پارتیهوه ڕایگهیاندووه، "هۆکارى دواخستنى دانیشتنهکهى دادگا بۆ بڕیاردان لهسهر کهیسهکه، بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێکارەکان و پێویستی دادگا بوو بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی یاسا و سکاڵاکە".
پێشتر یهکێتى بهفهرمى ئاشکرای کردبوو، لەدژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سکاڵایهکى بردۆته دادگاى فیدراڵى کە تایبەتن بەژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەییو فرە بازنەیی هەڵبژاردنو ژمارەی کورسی کۆتاکان لەپەرلەمانى کوردستان، ئهو سکاڵایهش لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانو ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامى کریستیانەکان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراون.
ساڵی ۱۹۹۲ یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ساڵی ۲۰۰۴ یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوەو مادەی نۆیەمی یاساکە کە باسی لەوەدەکرد، "هەرێمی کوردستان لەچەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن پێکبێت" لابراو هەرێمی کوردستان هەمووی کرایە یەک بازنەی هەڵبژاردن.
بهگوێرهى مهرسومێکى سهرۆکایهتى ههرێمیش، بڕیاروایه لە ۲۵ى شوباتی ۲۰۲۴، هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لەژێر سەرپەرشتیى ڕاستەوخۆی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق بکرێت.
Your Comment