بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی نووسینگهی سهرۆكی یهكێتی، بافڵ تاڵەبانی، لە بەغدا چاوی کەوت بە نووری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و لە دیدارێکدا کە خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
ئاماژه بهوهش كراوه، لەدرێژەی دیدارەکەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە پێناو سەرخستنی کارنامەی حکوومەت، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیهوە بافڵ تاڵهبانی داوای کرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، هاریکاریی نێوان لایەنەکان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و بافڵ تاڵهبانی ڕایگەیاند، "یەکێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد دەکات لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری کەرکووک، چوونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانکاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە".
Your Comment