بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاب شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم وتیشی: کارەکانی کۆمسیۆن زۆر بە باشی بەرێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە بە تایبەت دوای درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
Your Comment