بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێکی نووسینگهی ئهمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەلاحەددین بەهائەدین لە میانەی سەردانێکیدا بۆ شاری بەغدا بە بەیاوەری شاندێکی باڵا سەردانی عهلی ڕهزا کونای، باڵیۆزی کۆماری تورکیای لە عێراق کرد و له میانهی دیدارێک کە کاتژمێرێکی خایاند باسیان لە دواین گۆرانکاریەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد، بەتایبەت پرسی ئاو و وزە و ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە گفتوگۆی زیاتری لە بارەوە کرا.
ئاماژه بهوهش کراوه، لەبەشێکی دیکهی دیدارەکەدا ئاماژەیاندا بەو دەستدرێژی و هێرش و داگیرکاریانەی ئیسرائیل و کوشتنی ژن و منداڵ و کاول کردنی هەموو پێداویستیەکانی ژیان، لەمبارەوە تەئکیدیان لەوە کردە کە "دەبێت هەموو لایەک هەوڵەکانی خۆیان چربکەنەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرش و بۆردوومانانە و گەیشتن بە چارەسەرێکی خێرا و گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچەکە".
Your Comment