تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری

هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی  زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فوبرێز دەنووسێت: سەرلە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر 2 و 30 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان درۆنێکی بومبڕێژکراو لە نزیکی فڕۆکەخانەی هەولێر تێکشکێندرا. دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند ئەو هێرشە زیانی مادی و گیانی لێنەکەوتۆتەوە. هەمان ڕۆژ مێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە باشووری هەولێر کرایە ئامانج و زیانی مادی بەرکەوت. هەروەها سەربە بەیانیی ڕۆژی سێشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ و کارەکانی بەرهەم هێنانی نەوتی لەو کێڵگە ڕاگرت.

ئەمانەش دوایین هێرشەکانن کە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج. هەروەها لە ڕۆژی 3ی تەمووزی هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پووچەڵ کرایەوە. لە هەمان ڕۆژدا درۆنێکی دیکە لە فڕۆکەخانەی کەرکووک کەوتەخوارەوە، ئەو فڕۆکەخانەی چوار ڕۆژ بەرلەوەش کرابوویە ئامانج.

ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا و ئەو سیستەمانەی ئێستا بوونیان هەیە

ئەمریکا لە دەڤەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا بنکەیێکی سەربازیی هەیە کە بە سیستەمی کورت مەودای بەرگریی سی- ڕام دەپارێزرێت. هەرەوەها لانیکەم سیستەمێکی پاتریۆت لەم بنکەیەدا ئامادەی بەرگرییە.

تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشانە بەڕای هەولێر: گرووپە عێراقییەکان

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی گرووپە عێراقییەکان بە بەرپرسی ئەم هێرشانە ناو دەبات و بەغداش بە توندی ڕەتی دەکاتەوە...

بێ هیوا بوون لە پشتگیریی بەرگریی ئەمریکا

پاش پەسەند کردنی یاسای دەسەڵاتی بەرگریی نەتەوەیی ئەمریکا  (NDAA) لە کانوونی یەکەمی 2023 کە بڕگەیەکی تایبەت بوو بە پڕچەک کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بە سیستەمی بەرگری، هیواکانی لە هەولێر زیندوو کردەوە. بەمحاڵەشەوە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی کیانێکی سەرەبەخۆ ناتوانێت هاوشێوە حکوومەتەکانی دیکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ چەکی پێکەوتوو بکڕێت، پێچەوانەی بەغدا کە ئێستا خەریکی کڕینی سیستەمی مامناوەندی  KM-SAM لە کوریای باشوورە.

هەر بەم هۆکارەشەوە هەولێر تەنها پشتگیریی سیاسی ئەمریکای هەیە، بەتایبەت کە هاوکاری نەکردنی سەربازیی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان سەلمێندراوە.

ئەگەری وەرگرتنی پاتریۆت یا NASAMS

ئەلیکس ئەلمیدا، شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکان لە ئەنستیتۆی ڕاوێژکاریی وزە Horizon Engage، دەڵێت: ئەگەری ئەوەی کە سیستەمێکی ئاستبەرز وەکوو پاتریۆت کە توانای بەرگریی بە مووشەکیان هەیە ڕادەستی هەولێر بکرێت زۆر کەمە. NASAMSیش سیستەمێکی مامناوەند کە بە مووشەکی AIM-120  تەیار کراوە، کە ئەمەش دوورە ڕادەستی هەولێر بکرێت.

ناوبراو وەبیریشی دێنێتەوە کە حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەمبەر ئەم بابەتە دەوەستێتەوە؛ ئەم چەشنە سیستەمە لە ئێستادا لە جیهان خواستی زۆری لەسەرە و زۆریش بەردەست نین.

سی- ڕام: کێشە دروست دەکات و ئەمەش ئەستەمە

سیستەمی سی- ڕام کە بە گوللەی 20میلیمەتریی HEIT-SD ئامانجەکان دەپێکێت، ئەگەرچی لە هەولێر هەیە بەڵام ئالمیدا دەڵێت: ئەم سیستەمە تەنها بۆ ژمارەیێک وڵات هەناردە کرداوە و ئەمریکاش دوودڵە لە کەڵک وەرگرتن لەم سیستەمە لە فڕۆکەخانەی هەولێر، چوونکە ئەم فڕۆکەخانەی زۆر نزیکە لە شوێنی نیشتەجێ بوون.

ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی عێراقیش هەستیارە بە گواستنەوەی چەکەکە قورسەکان لەوان تۆپی کالیبر بەرز بۆ هەرێمی کوردستان.

نمونەکەشی کاردانەوەی توندی بەرپرسانی عێراقی بوو بە ڕادەست کردنی تۆپی سووکی 105 میلیمەتریی M119 بە هێزەکانی پێشمەرگە لە ئابی 2024 کە ژمارەیێکیان داوای دەست گرتن بەسەر ئەو چەکانەیاندا کرد.

ڕێگاچارەی بەردەست و دروست: سیستەمی APKWS  

ئەگەری هەیە کە ئەمریکا لەبری سیستەمی پێشکەوتووتر، ڕێگاچارەێک بگیردرێتە بەر کە تێچووەکەی کەمتر بێت ئەوەش سیستەمی APKWS  یە. ئەم سیستەمەی لە ڕۆکێتێکی ساکاری Hydra 70یە کە بە زیادکردنی کیتێکی لەیزەری کراوەتە مووشەکێک کە بەوردی توانای پێکانی ئامانجەکانی هەیە.تێچووی هەر یەک لە یەکەکانی ئەم سیستەمە کەمێک زیاتر لە 20 هەزار دۆلارە و هەمبەر درۆنە بومبڕێژکراوەکان کاریگەریی باشی هەیە.

ئالمیدا دەشڵێت: "شتێک وەکوو سیستەمی زەمینیی APKWS یان مووشەکی دژە درۆنی Coyote بژاردەیێکی بەدەست ترە کە ڕەنگە هەر بەو ڕێژەیەش کاریگەر بێت بۆ شوێنە مەدەنییەکان".

News ID 225757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha