بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە: شەوی پێنجشەممە ۳ی تەممووزی ۲۰۲۵، کاتژمێر ۲۱:۵۸ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.
ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
لای خۆشییەوە لەبارەی هەڵوەشانەوەی گەشتەکان، لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل ڕایگەیاند: "هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە و سەرجەم گەشتەکان ئاسایین، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ کاریگەری لەسەر گەشتەکان نەبووە".
Your Comment