بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید سەلام عبدالخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: "کاتژمێر ۱:۲۰ خوله‌كى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنووری گەرمیان درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئه‌و دوه‌مین ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یێكدا، دوای ئه‌وه‌ی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له نێوان گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین و تاسڵوجه و ئه‌وه‌ی دوه‌میشیان له گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه كه‌وتنه‌خواره‌وه.
Your Comment