هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند بڕیارە دوای یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە تا کۆتایی ئەمساڵ هاوپەیمانان سیستەمی بەرگرییان بۆ دابین بکەن.