بەغدا زێدەڕۆییە ئەمنییەکان لەدژی هەرێمی کوردستان، پەردەپۆش دەکات

پاش تۆمەتبار کردنی حەشدی شەعبی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بە هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو ئیدیعایە ڕەت کردەوە و داوای بەڵگەی بۆ سەلماندنی ئیدیعاکە کرد؛ لە وەڵامدا هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی کە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیاتر ڕایگەیاندووە: چاوەڕوان دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ لەکاتی بوونی هێرش یان هەڕەشە لەسەر هەرێمی کوردستان یان ناوچەکانی دیکەی عێراق، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر، بەڵام "هەست دەکەین جۆرێک لە پەردەپۆشکردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتیی هەیە".

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵانی ڕابردوو لە کاتی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هەرچەندە "ئاراستە و سەرچاوەی مووشەک و درۆنەکانیش دیاربوون و چەندین جار بۆ دەرخستنی راستییەکان لیژنەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دروست بوون، بەڵام دیسان بەداخەوە نە دەرئەنجامی لێکۆلینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکران و نە لەسەر ئەو تاوانە ئاشکرا و کردەوە نایاساییانە کەس سزا دەدرا و هیچ رێوشوێنێکیش لەبەرانبەر هیچ لایەنێک نەگیرایەبەر".

 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە گەڕانەوە بۆ پەیوەندیی ئەو کات دەڵێت، ئەو کات "بەرزترین ئاستی نێوان هەردوولا هەماهەنگی هەبووە و بەڵگەی روون و ئاشکراش لەبەر دەست بوونە".

هەر بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: "کەشوهەوای سیاسی و بیروڕای سیاسیی لایەنەکان بەهەر بارێکدا بێت، پاراستنی ئاسایشی وڵات و رێگەگرتن لە بە ئامانجگرتنی ژیانی هاووڵاتییان و سەروەری و سەقامگیریی وڵات ئەرکی لەپێشینەی دامودەزگە فەرمییەکانی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانە".

News Code 225699

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha