هێرشی مووشەکی
-
بارزانی داوا لە بەغدا دەکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێم جێگیر بکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی دا بە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر هەولێر و ڕایگەیاند کە حکوومەتی هەرێم داوای لە بەغدا کردووە مۆڵەتی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە هەرێمی کوردستان بدات.
-
شەش دەیە هەوڵی بێ ئاکامی کوردەکانی عێراق بۆ بەدەست هێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری فوربس ئاشکرای دەکات کە داواکاریی سەرکردە کوردەکان بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دەیەی ۱۹۶۰ەوە تا ئێستا چەندین جار دووبارە بووەتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگە یاساییەکەیەوە، هەرگیز نەیتوانیوە دەستی بگاتە سامانە کاریگەرەکانی بەرگریی ئاسمانی.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی:
بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لهبارهی هێرشكردنه سهر سلێمانی و ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ئەو کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە.
-
ئامانجی عێراق لە پاڵپشتیی دانانی سیستمی بەرگری لە هەرێمی کوردستان
گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر پاراستنی کێڵگە نەوتی و گازییەکان، هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ بەهێزکردنی پێگەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراقدا، بووەتە یەکێک لە گرنگترین پێشهاتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ پێکدێنێت
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئەو هێرشانەی "لە خاکی عێراقەوە" دەکرێتە سەر سعوودیە و ئیمارات لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا.
-
کوردانی عێراق چۆن یاساکانی لۆبیکردن لە واشنتن، فێربوو؟
ڕاپۆرتێکی نوێ دەربارەی چالاکییە لۆبییەکان و گوشارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخات کە هەولێر لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا، ملیۆنان دۆلاری بۆ پاراستنی هەژموونی سیاسی و ئەمنیی خۆی لە واشنتن خەرج کردووە؛ بەڵام ئێستا درز و ململانێکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڕەشە لەم کاریگەرییە دەکەن.
-
سەرۆكی حزبی تەقدوم سەركۆنەی هێرشەكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەکات
محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم ڕایگەیاند، سەركۆنەی دەستدرێژییە قبووڵنەكراوەكانی گرووپە لە یاسا دەرچووەكان دەكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی.
-
سێ ناوەندی سەربازی لە سنە کرانە ئامانج
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئامانج لەنێو شاری سنە بە ۶ مووشەک لەلایەن ئەمریکا- ئیسرائیلەوە کراونە ئامانج.
-
بارەگای پێشمەرگە لە ناحیەی دێگەڵە کرایە ئامانج
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنڕاوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بارەگای فیرقەی۱۱ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دەورووبەری ناحیەی دێگەڵە، لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە پەلامار دراوە.
-
بۆچی ئێران؟
کاریگەری جوگرافیا لەسەر سیاسەت/ ئەمیر مام والی
جوگرافیای سیاسی وەک یەکێک لە بنەماکانی شیکاری نێودەوڵەتی، ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە دروستکردنی بینین و هەڵوێستەکانی نەتەوەکان، ئەم ڕاستییە جەوهەرییە دەخاتەڕوو کە چۆن کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردانی باشووری کوردستان جیاواز لە مەسەلەکان دەڕوانن.
-
ئایەتۆڵڵا سیستانی:
بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی خاوەن شکۆی ئێران دەکەین
ئایەتۆڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران و موسڵمانان دەکات.
-
ئەردۆغان نیگهرانیی خۆی له هێرشهکانی سهر ئێران ڕاگەیاند
سهرۆک کۆماری تورکیا نیگهرانی خۆی له هێرشهکانی ئیسرائیل و ئهمریکا بۆسهر ئێران دهردهبڕێت و راشیدهگهیهنێت، ئهو هێرشانه پێشێلکردنی ئاشکرای سهروهری ئێرانن.
-
محەممەد باقر قالیباف بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل:
هێڵی سووری ئێمەتان بەزاند و دەبێت باجی ئەم تاوانە بدەن
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: "هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە رۆژێک دێت کە ڕووبەڕووی دۆخێکی تاڵتر ببمەوە لە ڕۆژی کوژرانی قاسم سولەیمانی. خۆزگە دەرفەتێکم هەبوایە کەمێک باسی قووڵییەکەی بکەم".
-
داناگاز هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت
بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوویداوە، كۆمپانیای داناگاز هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا راگرت.
-
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی هێرشی سەر کۆرمۆر بڵاو کرایەوە
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆری راگەیاند.
-
کۆمپانیای دانەگاز:
بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە
کۆمپانیای دانەگاز ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.
-
ڕاوێژکاری بارزانی:
حکوومەت هێرشکەرانی سەر کۆرمۆر دەناسێت و دەستگیريان ناکات
کیفاح مەحموود، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی مەسعوود بارزانی دەڵێت: حکوومەتی عێراق و لیژنەکانی و هەواڵگرییەکەی بکەران و گرووپەکان دەناسن، کە هێرشیان کردۆتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگن، ئەنجامەکان راناگەیەنن و یەک تاوانبار دەستگیر ناکەن.
-
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق:
ئێران هیچ هێرشێکی بۆسەر هەرێم ئەنجام نەداوە
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەنگۆی دەسپێکردنی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە.
-
هۆشیار زێباری:
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر لەلایەن حەشدەوە ئەنجام درا
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی دەڵێت: شوێنی هێرشەکان لامان ڕوونە، لەلایەن گرووپەکانی حەشدەوە ئاراستە کراوە، تەنیا یەک گرووپیش نین.
-
کونسوڵی ئێران لە هەولێر ئیدانەی هێرشکردنە سەر کۆرمۆر دەکات
کونسوڵی ئێران لە هەولێر سەربارەت بە هێرش بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئاڤا میدیای وت، ئەم هێرشە لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجامدرابێت مایەی قبوڵکردن نییە.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی: بەئامانجکردنی کۆرمۆر هەڕەشەیەکی نیشتمانییە
چوارچێوهی ههماههنگی لهبارهی هێرشهكهی سهر كێڵگهی كۆرمۆر رایدهگهیهنێت، پشتیوانی دهكهین له گرتنهبهری ڕێكاری یاسایی پێویست بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییهكان لهبارهی هێرشهكه.
-
وهزارهتی ناوخۆی ههرێم:
هێرشی سهر دامهزراوهكان دهرئهنجامی نهبوونی ڕێوشوێنی تونده بهرامبهر هێرشەکانی پێشوو
وهزارهتی ناوخۆی ههرێم رایدهگهیهنێت، حكوومهتی فیدڕاڵی هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و ئهمنی بهرامبهر به تاوانباران نهگرتۆتهتهبهر كه هێرشهكانی پێشتریان ئهنجامدا و هێرشهكهی دوێنێیش بۆ سهر كێڵگهی گازی كۆرمۆر دهرئهنجامی ڕاستهوخۆی نهبوونی ڕێوشوێنی تونده بهرامبهر به ئهنجامدهرانی هێرشهكانی پێشوو".
-
کۆمپانیای دانەغاز؛
بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخەکە ڕاگیراوە
کۆمپانیای دانەغاز وردهكاریى هێرشهكهى سهر كێڵگهى غازى كۆرمۆ ئاشكرا دهكات و ڕایدهگهیهنێت، "کۆگایەک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە مووشەک بەئامانجگیراوە".
-
هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە، هێزەکانی سوپای سووریای کردبێتە ئامانج
هێزهکانی سووریای دیموکرات زانیاریهکانی وهزارهتی بهرگری سووریا سهبارهت به بۆردوومان کردنیان له بهنداوی تشرین ڕهت دهکاتهوه.
-
سوپای سووریا، هەسەدە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار دەکات
بهشی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهکانی وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، هێزهکانی سووریای دیموکرات به مووشهکێکی ڕێنماییکراو یهکێک له خاڵهکانی جێگیرکردنی سوپای سووریایان له ڕۆژههڵاتی پارێزگای حهلهب کرده ئامانج.