لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەندین هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە، حکوومەتی عێراق تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانەی ئاشکرا نەکردووە.
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.