هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنێت

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە دەکرێنە سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا، لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بە ئامانج گرتنی ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان، زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیەنێت، داواشی کردووە، لێپرسینەوە لەگەڵ هێرشکارەکاندا بکات.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەریتانیا هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە بۆ  سەرتاسەری عێراق سەرکۆنە دەکات، لەنێویشاندا ئەوانەی لەم هەفتەیەدا ژێرخانی وزەیان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، دەڵێت: ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەلامەتیی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن و زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن، هاوکات سەقامگیری عێراق تێکدەدەن.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوای لە حکوومەتی عێراق کرد ڕێگری لە هێرشی زیاتر بکات و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەراندا بکات.

News ID 225769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha