ڕێکخراوی (CPT) ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاماری هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی لە عێراق بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە ۲۸ی شوباتی ۲۰۲۶ـەوە دەستیپێکردووە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سڤیلی عێراق بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دا و بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانیش رایدەگەیێنن، دەستیان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان.
دزژ تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: چەند جارێک هێرشی درۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجامدرا، بەڵام هەموو تەنە ئاراستەکراوەکان تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.