کێڵگەی نەوتی خورمەڵە
-
سەرەڕای تێپەڕینی سێ مانگ؛ هێرشکەرانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراون
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەندین هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە، حکوومەتی عێراق تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانەی ئاشکرا نەکردووە.
-
یەکێتی نیشتمانی:
پێویستە حکوومهتی عێراق سنوورێک بۆ هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێم دابنێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێویسته ڕابگیرێن و سهرچاوهکهیان له ههر کوێوه بێت و ههر لایهنێک لێی بهرپرس بێت".
-
تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
-
بەیاننامەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کرد و داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە هەموو ڕێکارێکی بەپەلە و پێویست بۆ ڕێگرتن لەم هێرشانە بگرێتە بەر.
-
ئەمریکا لەسەر هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم هاتەدەنگ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات.
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر خورمەڵە/ ڕاگەیێندراوی دژەتیرۆر
شەوی ڕابردوو له ڕێگهی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه هێرش كرایەسهر كێڵگهی نهوتی خورمهڵه له سنووری پارێزگای ههولێر.