درۆنی بۆمبڕێژکراو
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم زیان بە تەواوی عێراق دەگەیێنێت
سهرۆکى ههرێمى کوردستان لە میانی پێشوازی لە شاندێکی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشه درۆنييهکان بۆ سهر ههرێم و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه له ههرێمى کوردستان زیان بە تەواوی ئابووریی عێراق دەگەیێنێت.
-
له نزیک مەخموور درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کهوتهخوارهوه
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگهیاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دوگردکانی قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە.
-
دوو درۆنی بومبڕێژکراو لە دەڤەری هەولێر کەوتنەخوارەوە
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.
-
سەفین دزەیی:
هەرێمی کوردستان داوای سیستەمی بەرگریی لە ئەمریکا کردووە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمریکا لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نیگەرانە و "ئێمەش داوامان کردووە سیستەمی بەرگریی هەبێت".
-
پێشهاتەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ کرا
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گرینگترین پێشهاتەکانی ئەمدواییەی هەرێمی کوردستان لەوان پرسی مووچە و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی تاوتوێ کرد.
-
ڕوبیۆ جەخت لە گرنگیی پێدانی بەردەوامی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە؛ یەکێک لە پرسەکانی نێوانیان خەرج کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بووە.
-
یەکێتی نیشتمانی:
پێویستە حکوومهتی عێراق سنوورێک بۆ هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێم دابنێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هێرشه درۆنییهکانی سهر ههرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێویسته ڕابگیرێن و سهرچاوهکهیان له ههر کوێوه بێت و ههر لایهنێک لێی بهرپرس بێت".
-
تەڕاتێنی درۆن لە ئاسمانی هەرێم و خەمساردیی ئەمریکا لە پێدانی سیستەمی بەرگری
هێرشی درۆنی بومبڕێژکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم بەردەوامە و جارێکی دیکە پێداویستیی بەپەلەی هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی زەق بووەتەوە، ئەو سیستەمەی کە ئەمریکا بەڵێنی دابین کردنی داوە بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کۆتاییدا هەولێر دەستی بە چە کەرەستەیێک دەگات.
-
دژە تیرۆری کوردستان:
سێ کێڵگەی نەوتی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە درۆن کرانە ئامانج
دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سێ کێڵگەی نەوتی لە سنووری زاخۆ و دهۆک.
-
ئەمریکا لەسەر هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم هاتەدەنگ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێلگەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات.
-
لە هەرێم هێرش کرایە سەر کۆمپانیایێکی نەوتی ئەمریکی
کۆمپانیای HKN ـی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕووداوێکی تەقینەوە لە کێڵگەی سەرسنگ ڕوویداوە
-
بە درۆن هێرش کرایە سەر خورمەڵە/ ڕاگەیێندراوی دژەتیرۆر
شەوی ڕابردوو له ڕێگهی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه هێرش كرایەسهر كێڵگهی نهوتی خورمهڵه له سنووری پارێزگای ههولێر.
-
هەرێمی کوردستان:
بەغدا زێدەڕۆییە ئەمنییەکان لەدژی هەرێمی کوردستان، پەردەپۆش دەکات
پاش تۆمەتبار کردنی حەشدی شەعبی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بە هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو ئیدیعایە ڕەت کردەوە و داوای بەڵگەی بۆ سەلماندنی ئیدیعاکە کرد؛ لە وەڵامدا هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی کە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
-
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
پێویستە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەڵگەکانی لەسەر درۆنەكان بخاتە ڕوو
ڕاگەیەندراوی دوێنێ شەوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە تێیدا دەڵێ "هێرشە درۆنیەکەی هەولێر لەلایەن چەند گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێن" كاردانەوەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی لێكەوتەوە.
-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هیچ بنکەیێکی ئیسرائیل لە هەرێم بوونی نییە
وهزارهتی ناوخۆی حکوومهتی ههرێمی کوردستان له ڕوونکردنهوهیێکدا ڕهتی دهکاتهوه، هیچ بنکهیێکی ئیسرائیل له ههرێم ههبێت و هیچ هێرشێکیش بۆسهر بنکهی ئیسرائیلی ئهنجامدرابێت.
-
دژەتیرۆری کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات؛
درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
-
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگهیاند: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری گەرمیان کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
-
دژەتیرۆری کوردستان:
دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای هەولێر خرانه خوارهوه
دژهتیرۆری کوردستان رایگهیاند، ئێوارهی له نزیک گوندی دارهبهنی سهر به پارێزگای ههولێر، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانه خوارهوه.