درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە

دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە:  شەوی پێنجشەممە ۳ی تەممووزی ۲۰۲۵، کاتژمێر ۲۱:۵۸ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

ڕاشیگەیاند: خۆشبەختانە خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

لای خۆشییەوە لەبارەی هەڵوەشانەوەی گەشتەکان، لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل ڕایگەیاند: "هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە و سەرجەم گەشتەکان ئاسایین، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ کاریگەری لەسەر گەشتەکان نەبووە".

News ID 225691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha