بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە، ۱۰ـی ئادار، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەدوای کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سووریایێکی نوێ."
مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کردووە: "لەم قۆناخە هەستیارەدا کار دەکەین بۆ ئەوەی قۆناخی ڕاگوزەر ڕەنگدانەوەی ویستی گەل بێت لە دادپەروەری و سەقامگیری".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی داهاتوویێکی باشتر کە مافەکانی هەموو سووریاییەکان دەستەبەر بکات و ویستەکانیان لە ئاشتی دا بێتەدی."
مەزڵووم عەبدی رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع بە: "دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بنیاتنانی سووریای نوێ" ناودەبات و دەڵێت، پێویستە باوەش بۆ هەموو پێکهاتەکان بکرێتەوە و "دڵنیایی بدات لە دراوسێیەتییەکی باش".
Your Comment