بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پۆستێکی ئێکس دا نووسی: "ڕێککەوتنی هەسەدە و ئیدارەی ڕاگوزەری سووریا لە چوارچێوەی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانەیە کە کەسوکارمان لە کەناراوەکان پێیدا تێپەردەبن، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕووداوانە و ڕاگرتنی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر خاکی سووریا ڕوودەدەن."
ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت: "هیوادارین ئەم رێککەوتنە رێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاشتەوایی نەتەوەیی. ببێتە رێبازێکی دادپەروەری ڕاگوزەری ڕاستەقینە کە کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لە پرۆسەی سیاسی لە سووریا هاوبەش بن، و ببێتە ڕێگەیێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکارەکان. بەهێزیی سووریا بەستراوەتەوە بە لێهاتوویی و شارەزایی ڕۆلەکانییەوە."
Your Comment