بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى واژۆکردنى رێککەوتنێک لە نێوان مەزڵووم عەبدى و ئەحمەد شەرع، پیرۆزبایى ئاراستەى هەردوولایان دەکات و دەڵێت، پیرۆزبایی له براکانمان له سووریا ده‌که‌ین بۆ ڕێککه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) که نه‌خشه‌ڕێگایێکی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناغێکی دروستی ڕاگوزه‌ر پێکدێنێت.
بارزانی دەشڵێت، پێشوازیی سوورییه‌کان له‌م ڕێککه‌وتنه، وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی.
هەروەها دەڵێت، له کاتێکدا پێشوازی له‌م ڕێککه‌وتنه ده‌که‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی له پێویستیی پاراستنی مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی سووریا و هاوبه‌شیی کارایان له بنیاتنانی سووریایه‌کی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین.
Your Comment