حکوومەتی ڕاگوزەر
-
بەرەی کوردستانی سووریا: پشتگوێخستنی نەورۆز درێژەپێدەری سیاسەتی بەعسە
بەرەی کوردستانی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە بڕیاری ژمارە ۱۸۸ی ساڵی ۲۰۲۵ـی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دەربڕی، کە جەژنی نەورۆزی وەک جەژنێکی نەتەوەیی کورد لە لیستی پشووە فەرمییەکاندا دەرهێناوە.
-
حکوومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی بەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا سەپاندووە
هەسەدە دەڵێت ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەوڵی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتییە و ئەوان پێشتر سەرجەم هێزەكانیان كشاندوەتەوە.
-
ئایا بەرەی یەکگرتووی PYD-ENKS هەمبەر دیمەشق هەڵوەشاوەتەوە؟
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو لە نێوان دوو ڕەوتی سەرەکی کوردەکانی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ( ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD)- بە کردەوە شکستی هێناوە. جیاوازییە ئایدۆلۆژی و جیوپۆلیتییەکان بووەتە هۆی ئەوە لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە شکست بهێنێت لەوانە تێڕوانینی ENKS بۆ فیدیڕاڵیزمی نەتەوەیی کورد لە بەرامبەر مکووڕ بوونی PYD لەسەر پێکهاتەیێکی فرە نەتەوەیی. بووەتە هۆی شکست هێنانی لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە. لە ئێستاشدا ENKS ڕێگایەکی نوێ گرتووە بەر بە کردنەوەی نووسینگەیێک لە دیمەشق و ڕاکێشانی پشتیوانی تورکیا، دوبەرەکی نێوان کوردەکانی سووریا قووڵتر بووەتەوە.
-
شهرق ئهلئهوسهت:
چەقبەستوویی بۆ دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر گەڕاوەتەوە
دوای بڕیارێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل لە سووریا بۆ دواخستنی دەنگدان لە پارێزگاکانی حەسەکە و ڕەققە، گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسهر گهیشتونهته بنبەست.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.
-
گفتوگۆی ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی لەبارەی سیستەمی لامەرکەزی لە سووریا
نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کورد و حکوومەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق بۆ درێژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی شێوازێکی گونجاوی سیستەمی لامەرکەزی کردووە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
بێبەش کردنی هێزە کاریگەرەکان لە پرۆسەی سیاسی سووریا، شکستی بەدوادا دێت
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت: هەر پرۆسەیێکی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا کە ئەوان و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆ نەگرێت، "پرۆسەیەکی ناتەواوە و مەترسیی شکستی لەسەر دەبێت".
-
وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی ڕاگوزەر:
هێزەکانی هەسەدە پێگهكانی سوپای سووریایان کردە ئامانج
وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، دوو گرووپی هێزهكانی سووریای دیموكرات دزهیان كردوهته ناو پێگهكانی سوپای سووریا له ناوچهی تهل ماعز له ڕۆژههڵاتی حهلهب، لهئهنجامیشدا پێكدادانی لهنێوانیان ڕوویدا و بهوهۆیهوه سهربازێكی سوپای سووریا كوژرا.
-
ڕاگەیێندراوی SDF لەبارەی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کاتی بۆسەر ناوچەکانیان:
ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان
هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، لەكاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە لەلایەن هێزەکانی سەربە حکوومەتی دیمەشقەوە ۲۲ جار هێرشكراوەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
ڕەنگە ئیدارەی ڕاگوزەری سووریا بەشداریی دانوستانەکانی پاریس لەگەڵ هەسەدە نەکات
میدیاکانی سووریا لە زاری سەچاوەیێکی باڵا لە حکوومەتی سووریا، بڵاویان کردووەتەوە کە ئەگەر هەیە حکوومەتی کاتیی سووریا لە دانوستان لەگەڵ هەسەدە بکشێتەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی یەکهەڵوێستی لەلایەن هەسەدەوە.
-
ئیلهام ئەحمەد:
بهردهوامبوونی قۆناغی ڕاگوزهر دهتوانێت دهرگا بهڕووی شهڕی ناوخۆ لە سووریادا بکاتهوە
هاوسهرۆکی بهشی پهیوهندییهکانی دهرهوهی ئیدارهی خۆسهری باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا هۆشداریی دا لهوهی بهردهوامبوونی قۆناغی ڕاگوزهر لە سووریا به شێوهیهکی "ناتهواو" دهتوانێت دهرگا بهڕووی مهترسی شهڕی ناوخۆدا بکاتهوه و ههڕهشه له ئاشتیی مهدهنی بکات.
-
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا:
ئەمریکا نیگەرانە سەبارەت بە سەلامەتی شەرع/ تێکەڵ کردنی هێزە کوردییەکان لە ئەولەویەتدایە
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، واشنتن نیگەرانی خۆی هەیە سەبارەت بە سەلامەتی سەرۆکی کاتیی سووریا و هەوڵەکانی ڕەنگە ببێتە هۆی تیرۆرکردنی لەلایەن توندڕەوانی ناڕازییەوە.
-
کوردەکان و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا لەسەر ئیدارە کردنی هاوبەشی بەنداوی تشرین ڕێککەوتن
ئیدارەی خۆسەری کوردی و حکوومەتی دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین.