بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر زاری مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە بڵاو کردووە و تیایدا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەم دواییانە لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کراوە، بۆ یەکگرتنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەکگرتوویی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و حوکمڕانییەکی متمانەدار دووپات دەکاتەوە.
هەروەها جەختیش دەکاتەوە، واشنتن چاودێری هەنگاو و بڕیارەکانی داهاتووی ئیدارەی نوێی سووریا دەکات.
شایانی باسە دووشه‌ممه ۱۰ـی ئاداری ۲۰۲۵، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، ڕێککەوتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی ڕاگەیاند، کە یەکپارچەیی خاکی سووریا سەرەکیترین خاڵی ڕێککەوتنەکەیە.
Your Comment