بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ داڕشتنەوەی داهاتووی سووریا.
زێباری ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی هەسەدە دەمێنێتەوە و بە چەند قۆناغێک لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی سووریا تێکەڵ دەکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە، مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد، گرنگترینیان تێکەڵ کردنی سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشقدا.
Your Comment