ئەردۆغان پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی SDF و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات و جەخت دەکاتەوە براوەی ئەم ڕێککەوتنە گەلی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا، وتیشی: سوورییەکان لە ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدەدا براوەن. گوتیشی: جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە ئارامی، ئاسایش و ئاشتی لە سووریا بەرقەرار دەکات.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ڕێککەوتنەکە بە تەواویی جێبەجێ بکرێت.

ئەردۆغان، دەشڵێت: تورکیا هەموو هەوڵێک بۆ پاک کردنەوەی سووریا لە تیرۆر بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانێت.

ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کرد، تورکیا دەیەوێت هەموو ناوچەکە بە بێ هیچ جیاکارییێکی ئایینی و تائیفی و قەومی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بژین.

سەرۆکی تورکیا ڕاشیگەیاند: گرنگی بە برایەتی نێوان تورک، کورد و عەرەب دەدەین و هەموو پیلانەکان پووچەڵ دەکەینەوە و داهاتوومان مسۆگەر دەکەین.

News Code 225033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha