بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۱۲ی ئاداری ۲۰۲۵ لە فەرمانی ژمارە ٣٢دا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باجی گومرگی و باجی سەر کاڵاکانی نێوان رۆژئاوای کوردستانی سووریا و ناوچەکانی دیکەی سووریای هەڵگرت.
هۆکاری بڕیارەکەی وەک نیاز پاکییێک بوو بۆ "یەکگرتوویی خاکی سووریا، هاوتەریب لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەی لە سووریادا ڕوویان داوە".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، لە دیمەشق کۆ بوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد و یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە تێکەڵ کردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئیدارەی دەوڵەتی سووریا، لەوانە، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و غازییەکان؛ بوو.
Your Comment