بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئیمارات پێشوازی له واژۆکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنه کرد که ئامانج لێی تێکه‌ڵ کردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هیواداری ده‌ربڕی که ڕێککه‌وتنه‌که ببێته هۆی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئارامی له ناوچه‌که و به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ به‌دیهێنانی یه‌کێتی نیشتمانی و پێکه‌وه‌ژیان له سووریا.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیوانی بێ چه‌واشه‌کاری ئیمارات بۆ سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی سووریا به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانیدا دووپات ده‌کاته‌وه، له پاڵپشتی کردنیش بۆ گه‌لی برای سووریا و پاڵپشتی کردنی هه‌موو هه‌وڵه‌کان به ئامانجی گه‌یشتن به خواسته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بین، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری و ژیانێکی شکۆمه‌ندانه.
Your Comment