ئەحمەد شەرع
-
هەولێر و دیمەشق گەشە بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان دەدەن
حکوومەتی سووریا لە درێژەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا، خەریکی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر. ئەم هەنگاوە هاوكات لەگەڵ زیابوونی نفووزی لایەنەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریادا و کەمبوونەوەی ڕۆڵی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاماژەیە بۆ گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە نێوان کوردانی سووریادا.
-
چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرعدا
لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان و دادوەرانەوە بگرە تا بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووری و ئەمنییەکان؛ بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتەکان لە سووریای نوێدا خراونەتە دەستی سەرۆک کۆمار، ئەم بابەتەش نیگەرانیی لایەنگرانی دیموکراسی لێکەوتووەتەوە.
-
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا؛
پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد ئەلشەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوادا.
-
گفتوگۆی ئەحمەد شەرع و سیپان حەمۆ لەبارەی ئایندەی ناوچەکە
لەپێشهاتێکی کتوپڕ و مێژوییدا کە پێدەچێت تەواوی هاوکێشەی سیاسی و سەربازیی سووریا بگۆڕێت، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەحمەد شەرع و سیپان حهمۆ فەرماندەی باڵا کوردەکەی سووریا بەڕێوەچوو.
-
ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند
لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.
-
مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد بە شێوازی ئەحمەد شەرع
حکوومەتی نوێی سووریا لە کاتێکدا کۆنترۆڵی بەشێکی بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست کە بە گوتەی چاودێران، دیمەشق هەوڵ دەدات پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کورد لاواز بکات، بێ ئەوەی خۆی بە شەڕێکی بەرفراوانەوە تێوەبگلێنێت.
-
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا:
سووریا هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستێوەردان لە لوبنان
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ئەگەری دەستێوەردانی دیمەشق لە لوبنان دەکەن، جەختی کردەوە کە سووریا هیچ مەبەستێکی نییە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان و دەستێوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.
-
مامەڵەی ئەمریکا بە دۆسیەی کوردەوە پێش کشانەوە لە سووریا
پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی دەنووسێت: واشنتۆن پێش تەواوکردنی کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، هەوڵی دا ڕێگری لە ڕوودانی شەڕێکی گشتگیر لە نێوان دیمەشق و کورداندا بکات و دۆسیەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسییەوە دابخات.
-
پەیوەندیی ئەمریکا و سووریا لەسەر بنەمای «دیپلۆماسیی کەسی»ی ترامپ و شەرع
گەرمبوونی پەیوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا لە سەردەمی «دۆنالد ترامپ»دا، زیاتر لە هەر شتێک پشت بە پەیوەندیی کەسیی نێوان ئەو و «ئەحمەد شەرع» دەبەستێت؛ بەڵام چاودێران ئاگاداری دەدەن کە نەبوونی پەیوەندیی دامەزراوەیی و بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵات، دەتوانێت هەموو دەستکەوتە نوێیەکان دوای کۆتایی هاتنی دەورەی سەرۆکایەتیی ترامپ بخاتە مەترسیی تێکچوونەوە.
-
مەزڵووم عەبدی: ئەولەویەتی ئێمە یەکدەنگیی کوردە لە کوردستانی سووریا
بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی مەسەدە دەڵێت مەزڵووم عەبدی لە وەڵامی پێشنیاری شەرعدا بۆ هاوکاری لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاندووە: ئەولەویەتی ئێمە لە ئێستادا یەکدەنگی و یەکگرتوویی و ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردە.
-
سەردانی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق؛
یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.
-
بارزانی و شەرع دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد.
-
شەرع:
شەڕی ناوچەکە دەگمەنە و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا دەڵێت ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین.
-
دۆناڵد ترەمپ:
ئەحمەد شەرع كە من بەشەخسی دامناوە كارێكی نایاب لە سووریا دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: سەرۆكی سووریا كە من بە شەخسی لەوێ دامناوە كارێكی زۆر نایاب دەكات.
-
مەزڵووم عەبدی:
پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەناو وەزارەتی بەرگری سووریا دەستی پێکردووە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، لە کاتی قسەکردن بۆ فەرماندە عەرەبەکان چەند زانیارییەکای سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا ئاشکرا کرد.
-
دەسپێشخەریی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لەدژی کورد
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وردەکاری لەبارەی دەسپێشخەریی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشی هێزەکانی دیمەش ئاشکرا کرد.
-
داواکارییە سەرەکیییەکانی ENKS لە ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکرێن
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا داواکارییە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکەیان لە سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت پێویستە کورد وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکیی سووریا لە دەستووردا دیاری بکرێت.
-
دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بڵاو کرایەوە
دەقی ڕەشنووسی "ڕێککەوتنی هاوبەش" لە نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بڵاوکرایەوە، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییەکان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولایە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
-
ماکرۆن دوایین پێشهاتەکانی سووریا لەگەڵ عەبدی و شەرع تاوتوێ دەکات
سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندیی بە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوە کرد و سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆیان کرد.
-
پارتی زەفەری توركیا:
ئەحمەد شەرع لەلایەن ئەمریكاوە ئامادە و پەروەردە كراوە
سەرۆکی پارتی زەفەری تورکی ئاشکرای دەکات ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات یارییەكە کە پێشوەختە رێكخراوە.
-
ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ: دۆخی كۆبانێ كارهساتبارە
ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی دۆخی كۆبانێ هۆشداری دهدهن و دهڵێن، بڕینی تەواوەتی ئاو و کارەبا و سووتەمەنی لەگەڵ نەبوونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بووەتە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی مرۆیی.
-
خەیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا لە کورد/ محەمەد هادیفەر
پاش جەنگی جیهانیی دووهەم ئەمریکا دەستوەردانی لە دۆسیەی کورددا دەست پێکرد. مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و کورد هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆە بینیوە.
-
سوودانی و شەرع جەخت لە گرتنەبەری دیالۆگ دەکەنەوە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان
محەمەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.
-
نێردەی ئهمریکا بۆ کاروباری سووریا:
ئامانجی سەرەتایی ههسهده وەک هێزی دژە داعش بەسەرچووە، ئێستا دیمەشق ئامادەیە و پێگەی هەیە
تۆم باراک، نێردەی ئهمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگهیاند، ئامانجی سەرەتایی هێزەکانی ههسهده وەک هێزی سەرەتایی دژە داعش لەسەر زەوی تاڕادەیەکی زۆر بەسەرچووە، چوونکە ئێستا دیمەشق هەم ئامادەیە و هەم پێگەی خۆی هەیە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان.
-
هەسەدە داوا لە هەموو کوردێک دەکات بەهانایانەوە بچن
هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) بانگهوازی بهپهلهی کرد و داوای له کوردان کرد سنوورهکان بشکێنن و بهشداریی له "بهرخۆدانی رۆژاڤا" بکهن.
-
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا؛
ترەمپ و شەرع لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕێککەوتن
ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییەدا دواین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کراون.
-
بارزانی و شەرع جەخت لە مافی کورد و سەروەریی خاکی سووریا دەکەنەوە
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و هەرد.ولا جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و مافی کوردەکان لە وڵاتە کردەوە.
-
ڕێککەوتنی نوێ نێوان کوردەکان و دیمەشق ڕاگەیێندرا
دیمەشق ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کرد کە بریتییە لە ئاگربەستێکی تەواو لە نێوان سوپای سووریا و هەسەدە.
-
ئیمانوێل ماکرۆن:
سووریای یەکگرتوو تەنیا بە تێکەڵ کردنی هەسەدە لەناو دەوڵەت دەبێت
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دەڵێت هێنانەدی سووریایەکی یەکگرتوو و خاوەن سەقامگیری، تەنیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەبێت.
-
ئیدارەی خۆسەر:
مافی کورد لە سووریا بە مەرسوومی کاتی ناپارێزرێت
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند مافی کورد لە سووریا پێویستی بە گەرەنتی دەستووریی هەمیشەیی هەیە نەک بڕیاری کاتی.