بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم گوتەبیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى فورات نیووز ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی لەگەڵ پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان دەگونجێت.
ساڵح موسلیم، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند "خۆمان بە بەشێک لەو پەیامەی ئۆجەلان دەزانین و لە دەرەوەی قسەکانی نین."
گوتەبێژی پەیەدە باسی لەوەش کرد: "پەیامەکەی ئۆجەلان پێمان دەڵێت، لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستین و دەمانەوێت ببین بە بەشێکی دانەبڕاو لە سووریا".
ساڵح موسلیم ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بە "دەستکەوتێکی گەورە" بۆ خۆیان پێناسە کرد و ئاماژەی بەوە دا "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەو پەیام و بانگەوازانەی لەلایەن ئۆجەلانەوە ئاراستە کراون، دەگونجێت".
Your Comment