سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
-
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشق:
ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ئاماژەی دا بە پێشکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا و ڕایگەیاند دوو لایەن ئیرادەیەکی جیدییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان هەیە. ئەو هەروەها وتی پێشنیازی تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر لە ژێر چەتری وەزارەتی ناوخۆی سووریا، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریایە.
-
هەولێر و دیمەشق گەشە بە پەیوەندییە سیاسییەکانیان دەدەن
حکوومەتی سووریا لە درێژەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا، خەریکی ئامادەکارییە بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر. ئەم هەنگاوە هاوكات لەگەڵ زیابوونی نفووزی لایەنەکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی سووریادا و کەمبوونەوەی ڕۆڵی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاماژەیە بۆ گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە نێوان کوردانی سووریادا.
-
چڕبوونەوە دەسەڵات لەدەستی ئەحمەد شەرعدا
لە دەستنیشانکردنی وەزیرەکان و دادوەرانەوە بگرە تا بەڕێوەبردنی دامەزراوە ئابووری و ئەمنییەکان؛ بەشێکی هەرە زۆری دەسەڵاتەکان لە سووریای نوێدا خراونەتە دەستی سەرۆک کۆمار، ئەم بابەتەش نیگەرانیی لایەنگرانی دیموکراسی لێکەوتووەتەوە.
-
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا؛
پەیامی تەقینەوەکانی دیمەشق هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی ماکرۆن
ناوەندی توێژینەوەی کوردی لە ئەڵمانیا لە شیکارییەکدا سەبارەت بە تەقینەوە هاوکاتەکانی سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دیمەشق، پێیوایە ئەم هێرشانە زیاتر لەوەی کارێکی خاوەن ئامانجی سەربازی بن، هەوڵێکن بۆ ناردنی پەیامێکی سیاسی و ئەمنی کە ئامانجەکەی خستنەژێر پرسیاری توانای حکوومەتی ڕاگوزەری ئەحمەد ئەلشەرعە لە دابینکردنی ئەمنییەتدا، هاوکات دروستکردنی گومانە لەسەر داهاتووی وەبەرهێنان و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ ڕۆژاوادا.
-
ڕۆڵی ژنانی کورد لە سوپای نوێی سووریادا
ئەو ژنانەی کە لە جەنگەکانی کۆبانێ، ڕەققە و دژی داعش لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرگریدا جەنگان، ئێستا لە سووریای پاش ئەسەددا پێگەیەکیان لە سوپای نوێدا نییە. لە کاتێکدا کە هەزاران هێزی پیاوی کورد لە پێکهاتەی سەربازیی دیمەشقدا تێکەڵ کراون، داهاتووی هێزەکانی ژنانی کوردی سووریا هێشتا نادیارە.
-
پێکهاتەی نوێی پەرلەمانی سووریا؛ پشکی کەمی کورد و پەراوێزخستنی تەواوەتیی هەسەدە
لە کاتێکدا حکوومەتی سووریا باس لە زیادبوونی هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئاینی لە پەرلەماندا دەکات، نەبوونی هیچ کەسایەتییەکی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەوە نیشان دەدات کە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری کوردان هێشتا هیچ پشکێکی لە پێکهاتەی سیاسیی نوێی دیمەشقدا نییە.
-
ئەحمەد شەرع ناوی ۷۰ ئەندامی دەستنیشانکراوی پەرلەمانی سووریا راگەیاند
لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.
-
مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد بە شێوازی ئەحمەد شەرع
حکوومەتی نوێی سووریا لە کاتێکدا کۆنترۆڵی بەشێکی بەربڵاوی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە دەست کە بە گوتەی چاودێران، دیمەشق هەوڵ دەدات پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کورد لاواز بکات، بێ ئەوەی خۆی بە شەڕێکی بەرفراوانەوە تێوەبگلێنێت.
-
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا:
سووریا هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستێوەردان لە لوبنان
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ئەگەری دەستێوەردانی دیمەشق لە لوبنان دەکەن، جەختی کردەوە کە سووریا هیچ مەبەستێکی نییە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان و دەستێوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.
-
بارزانی و شەرع دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری سووریا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەحمەد شەرع سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی کرد.
-
سوودانی و شەرع جەخت لە گرتنەبەری دیالۆگ دەکەنەوە بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکان
محەمەد شیاع سوودانی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.
-
فەرماندەیەکی YPJ:
ڕێککەوتنەکانی SDF و دیمەشق وەرنەگێڕدراون بۆ هەنگاوی کرداری لەسەر زەوی
فەرماندەیەکی باڵای یەپەژە ئاشکرایدەکات هێشتا بە کرداری ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ئەنجام نەدراوە.
-
شهرع بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن
سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر به فڕۆکهیهکی تایبهت بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا.
-
ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەم مانگەدا سەردانی ئەمریکا دەکات، بە ئامانجی ئەوەی وڵاتەکەی ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
-
هاوکاریی سەربازیی تورکیا و سووریا لەدژی ئیدارەی خۆسەری کوردی
تورکیا دەیەوێت شەرع سنوورێک بۆ داواکارییەکانی کورد لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە دبنێت و دەشیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ سووریادا بکات بۆ هاتنەوە بە قووڵای ۳۰ کلیۆمەتر.
-
عەلی قەرەداغی داوای ڕاگرتنی شەڕ لە عەبدی و شەرع دەکات
سەرۆکى یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان لە پەیامێکدا بۆ مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، داوا دەکات شەڕ و کوشتن ڕابگیرێت و رێککەوتنی ۱۰ی ئازاری نێوان ئەو دوو لایەنە جیبەجێ بکرێت.
-
مەزڵووم کۆبانی داوای دامەزراندنی هەرێمێک هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە سووریا دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی تێکەڵکردنی هەسەدەی بە سوپای سووریا ڕەتکردوەتەوە، و داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی دەکات.
-
سووریا لە سەروبەندی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕووخانی ئەسەد
ڕۆژی یەکشەممە، ۵ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵، سووریا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی خۆی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، ئەنجام دەدا. پرۆسەکە لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنەوە بەڕێوەچوو نەک بە شێوەی دەنگدانی گشتیی.
-
ههسهده:
حکوومهتی دیمهشق بهرپرسیارە لەو پێشێلکارییە گرووپە چەکدارەکان ئەنجامی دەدەن
ههسهده رایگهیاند، له سهرلهبهیانی ڕۆژی چوارشهممهوه، گرووپه چهکدارهکانی سهربه حکوومهتی دیمهشق بهردهوامن لهسهر بۆردوومان کردنی بهنداوی تشرین و دهشڵێت، حکوومهتی دیمهشق بهرپرسیارێتی تهواوهتی ئهم پێشێلکارییانهی دهکهوێته ئهستۆ.
-
ئەحمەد شەرع:
کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چهک و سنووردارکردنی له دهستی دهوڵهتدا کردووه
ئهحمهد شهرع سهرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر دەڵێت لهو کاتهوهی چووینه ناو دیمهشقهوه کارمان بۆ کۆنترۆڵ کردنی چهک و سنووردارکردنی له دهستی دهوڵهتدا کردووه.
-
میدیای تورکیا؛
ئەحمەد شەرع و سەرۆکی میت پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کۆ بوونەوە.
-
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق و سەرۆکی کاتیی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەوە و لەسەر زیاد کردنی هاوکاری ئەمنی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕێککەوتن.
-
شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە
جین شاهین، سیناتۆری ئەمریکیی دیموکرات لە ویلایەتی نیو هامشێر، کە هاوکات ئەندامی پلە باڵای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانە، سەرۆکایەتیی شاندێکی بۆ سووریا کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆ بووەوە.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.
-
ئەحمەد شەرع:
مەحاڵە سووریا دابەش بکرێت؛ پشتبەستن بە ئیسرائیل ئەنجامی نابێت
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا یەکپارچەیی خاکی سووریای دووپات کردەوە و ئەگەری دابەش کردنی وڵاتەکەی ڕەت کردەوە.