ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع مەزڵووم عەبدی دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا و مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر زاری مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە بڵاو کردووە و تیایدا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە بەم دواییانە لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات واژۆ کراوە، بۆ یەکگرتنەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەکگرتوویی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی و حوکمڕانییەکی متمانەدار دووپات دەکاتەوە.

هەروەها جەختیش دەکاتەوە، واشنتن چاودێری هەنگاو و بڕیارەکانی داهاتووی ئیدارەی نوێی سووریا دەکات.

شایانی باسە دووشه‌ممه‌ ۱۰ـی ئاداری ۲۰۲۵، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، ڕێککەوتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ی ڕاگەیاند، کە یەکپارچەیی خاکی سووریا سەرەکیترین خاڵی ڕێککەوتنەکەیە.

News Code 225039

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha