بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم له گفتوگۆ لەگەڵ شارپرێسدا، هەڵسەنگاندنى خۆى بۆ هێرشەکانی تورکیا دژی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا و پەیوەندیی بەوتارەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیاوە سەبارەت بەچارەسەرى كێشه‌ى كورد له توركیا خسته‌ڕوو، ده‌ڵێت: "دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نقه‌ره هێرشێک ئه‌نجامدرا، توركیا ده‌ستدرێژیى كرده‌وه سه‌ر کوردستانی سووریا.
ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند، "هێرشەکانی شەوی ڕابردوو تائێستا بۆ سەر ڕۆژاڤاى کوردستان بەشێکن لە هێرشەکانی پێشووی تورکیا، کە دەیەوێت ئەو شتانەی لە ڕۆژاڤای کوردستان به‌ده‌ستهاتوون بەگشتیی لەناویان ببات".
ناوبراو ده‌شڵێت: "تورکەکان هەمیشە کاتێک دەرفەتێک ده‌دۆزنه‌وه بۆ هێرشكردنهسەرمان و بیانوو دەهێنێتەوە، بۆیە تورکیا بەهۆی هێرشەکەی دوێنێوە جارێکی دیکە هێرشیکردەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، تائێستا غاز و کارەبا و ژێرخانی دیکەی کردوه‌تە ئامانج و ۱۳ کەسی مەدەنیشمان شەهیدبوون و دەیان کەسیش بریندارن".
ساڵح موسلیم باس له‌وه‌ش ده‌كات، "لەلایەک تورکیا پەرە بەو بەناو چارەسەریه دەدات بۆ پرسی کورد لە باکووری کوردستان، بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێرشەکانیان زیاترکردووە، كه‌س نازانێت تورکیا چ پەیامێکی دەوێت و مه‌به‌ستى چییه".
ناوبراو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "لەڕابردوودا تورکیا به‌ئێمه‌ى وتووه تەسلیم بن، بەڵام لەلایەکی ترەوە هێرش دەکات و ئەمە شێوازیی دەوڵەتی تورکیایە لە ساڵی ۱۹۹۳وه تائێستا لەلایەک دەڵێت با دیالۆگ بۆ ئاشتی دروستبکەین، بەڵام لەلایەکی ترەوە بیانوو هێرشی دەکاتە سەر، بەڵام ئامانجی تورکیا هەمیشە لەناوبردنی گەلی کوردە، جا لە باکوور بێت، یان ڕۆژاڤا یان باشووری کوردستان".
موسلیم باس لە یارییەکانی پێشوی دەوڵەتی تورکیا ده‌كات بەرامبەر کورد و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، "ئەم یارییەى ئێستا توركیا ده‌یكات، له‌لایه‌ن دیالۆگى چاره‌سه‌رى پرسى كورد و له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه په‌لامار و تێكدانى ژێرخان و سه‌رخانى چه‌ند به‌شێكى كوردستان، ئه‌وه پێى ده‌ڵێن یاریی عوسمانییەکان، هه‌ركاتێک باسى ئاشتى به‌ده‌میاندا هاتبێت، ڕۆژێک دواتر په‌لامارێكى خوێناوى ڕوویداوه".
به‌بۆچوونى ساڵح موسلیم، ئەوەی لە غەززە و لوبنان دەگوزەرێت، تورکیا هەمان دڕندەیی لە ڕۆژاڤای کوردستانیش كردووه و به‌رده‌وامیشه، ده‌شڵێت: "پێویستە هەموو هێزە کوردییەکان پێکەوە هەنگاو بنێن و یەکگرتوو بن بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا، بەڵام به‌داخه‌وه کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیدانەی ئەو شتانە دەکات کە لە لوبنان و غەززە ڕووده‌ده‌ن، بەڵام لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاڤا بێدەنگن".
Your Comment