یەپەگە
-
پرسی یەپەژە؛ گرێکوێرەی دانوستانەکانی هەسەدە و دیمەشق
پرسی تێکەڵبوونی هێزە کوردییەکانی سووریا بە سوپای نیشتمانیی ئەو وڵاتە، قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆز بەخۆیەوە دەبینێت. لە کاتێکدا پرۆسەی تێکەڵبوونی پێکهاتەکانی دیکەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەنگاوی کرداریی ناوە، پرسی چارەنووس و پێگەی "یەکینەکانی پاراستنی ژنان" بووەتە یەکێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان سەرکردایەتی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق.
-
پشکی کەمی کورد لە ئیدارەی نوێی سووریادا
تەرخانکردنی تەنیا ٩ کورسی بۆ نوێنەرانی کورد لە نێوان ١٤٠ کورسیی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی سووریادا، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی لە نێوان پارتە کوردییەکان دروست کردووە. ڕەخنەگران دەڵێن حکوومەتی کاتیی ئەحمەد ئەلشەرع بە دووبارەکردنەوەی مۆدێلە سیاسییەکانی سەردەمی ئەسەد، کوردی لە بەشداریی ڕاستەقینە لە داهاتووی سووریادا بێبەش کردووە.
-
کاردانەوەی فەرماندەیەکی YPG، بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ؛
کورد تێچوویەکی قورسی داوە بەڵام دەستکەوتێکی سیاسی ئەوتۆی بەدەست نەهێناوە
«پۆڵاد جان» لە کاردانەوەدا بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی کوردەکان، ڕایگەیاند کە کوردەکان لە دەیەکانی ڕابردوودا تێچوویەکی مرۆیی قورسیان لە جەنگە هەرێمییەکاندا داوە بەڵام هێشتا لە بەدەستهێنانی گەرەنتییە سیاسییە پایدارەکان بێبەش ماونەتەوە.
-
سیپان حەمۆ وەکوو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دەست نیشان کرا
سیپان حەمۆ ئەندامی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات بە جێگری وەزیری بەرگریی حکوومەتی نوێی سووریا دەست نیشان کرا.
-
تورکیا داوای چەکدانانی سەرجەم "گرووپەکانی سەر بە PKK" دەکات
وەزیری بەرگریی تورکیا، جەخت لە چەک دانانی دەستبەجێی پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی سەر بە پەکەکە دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت چالاکییە "تیرۆریستییەکان" لە هەموو ئەو ناوچەکان بە سووریاشەوە ڕابگرن".
-
سیپان حهمۆ: ئێستا سووریا بووه بە ۴۰ بهشهوه
سیپان حهمۆ له پهیامێکدا ڕایدهگهیهنێت: "هەندێک له پایتهختى سووریاوه پێیانوایە سووریا بوهتە چوار کایە و چوار بهش، بەڵام له ڕاستیدا سووریا زیاتر لە۴۰ بهشه، هەریەکەشیان دەسەڵاتی خۆیان و ئەجێندای تایبەت بەخۆیان هەیە".
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئازادکردنی ڕەققە کۆتاییهێنان بوو بە پایتەختی خەلافەتی داعش
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە لەدەستی چەکدارانی داعش بڵاو کردەوە و دەڵێت: "لەپێناو سووریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
-
دەوڵەت باخچەلی:
ئۆجەلان دەبێت YPG بە دانانی چەک ڕازی بکات/ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئیمرالی بکەن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی من ئەمەیە سەرکردایەتی دامەزرێنەری PKK بە هەمان سروشت و ناوەڕۆکەوە؛ ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ (YPG) و (SDF) بکات، داوای پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بکات، کە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق ئیمزا کراوە.
-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا:
هەسەدە و یەپەگە پەیوەندییان بە پەكەكەوە نییە
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا بە هاوپەیمانی خۆی لە شەڕی دژی داعش دەزانێت و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستاندا نییە.
-
هاکان فیدان:
لە سووریا زۆر حزبی کوردی هەن دۆستی تورکیان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەخت لە گرنگیی ئاشتەوایی یەپەگە لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە و دەڵێت: زۆر حزبی کوردی سووریا هەن دۆستی تورکیان و دەیانەوێت هاوکاری تورکیا بکەن.