ئەنقەرە
-
چیرۆکی گەڕانەوەی ژنێکی کورد بۆ زێدی خۆی لە پێگەی وەزیری بەرگریی وڵاتێکی ئەورووپاییدا
دیلان یەشیلگۆز کە لە منداڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی لە تورکیاوە وەک پەنابەر چوونە هۆڵەندا، وەک وەزیری بەرگریی یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ گەڕایەوە بۆ ئەنقەرە و لەگەڵ باڵاترین بەرپرسی سەربازیی تورکیا کۆ بووەوە.
-
دوو جەمسەریی هێز لە هەرێمی کوردستان؛ بەرژەوەندییەکی هاوبەش بۆ واشنتۆن، ئەنقەرە و بەغدا
پشکنین و شیکارییەکانی ماڵپەڕی "نەشناڵ کۆنتێکست" ئاماژە بەوە دەکەن کە بە پێچەوانەی بۆچوونە باوەکانەوە، ئەمریکا، تورکیا و تەنانەت بەغداش، لە بەردەوامیی بوونی دوو چەقی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان ناڕازی نین. لە ڕوانگەی ئەم لایەنە کاریگەرانەوە، ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕێگرە لەوەی هیچ کامیان ببێتە تاکە بڕیاردەر و یاریزانی سەرەکی لە دۆسیەکانی وەک: پەیوەندی لەگەڵ تورکیا، ڕێڕەوە بازرگانییەکان، پرسه ئەمنییەکان و کەرتی وزەدا؛ ئەم هاوسەنگییەش وای کردووە کە هێزی گفتوگۆ و مانۆڕی هێزە دەرەکییەکان پارێزراو بێت.
-
وەرچەرخانی ستراتیژی؛
نهێنیی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و سلێمانی
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە سەردەمێک بەهۆی دەرکردنی نوێنەری یەکێتی لە ئەنقەرە، قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و تۆمەتبارکردنی بە هاوکاریی پەکەکە گەیشتبووە نزمترین ئاستی خۆی، ئێستا لەسەر ڕێڕەوی چاککردنەوەدایە. زنجیرە دیدارەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی هەردوولا نیشانی دەدەن کە ئەنقەرە و سلێمانی، بەهۆی گۆڕانی هاوکێشە ناوچەییەکانەوە، وەرزێکی نوێیان لە هاوکاری دەستپێکردووە.
-
ئەردۆغان: هیچ کەسێک لە تورکیادا هاووڵاتیی پلە دوو نییە
سەرۆککۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئامادەییی حکوومەت و هاوپەیمانیی کۆمار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی، پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"ی بە پڕۆژەیەکی سەر بە سەرجەم هاووڵاتیان دانا و جەختی کردەوە کە هیچ هاووڵاتییەک لەم وڵاتەدا بە "میوان"، "بێگانە" یان "هاووڵاتیی پلە دوو" ئەژمار ناکرێت.
-
گردبوونەوەی نەیارانی ناتۆ لە چەند شارێکی تورکیا؛ لە ناتۆ بچنە دەرەوە
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەڕێوەچوونی لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە، هاوپەیمانیی "نا بۆ ناتۆ" بە سازدانی چەند گردبوونەوەیەک لە ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ و ئیزمیر، داوای چوونەدەرەوەی تورکیای لە ناتۆ، داخستنی بنکەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی دۆسیەکانی ئەم دواییانەی کرد.
-
لە سەروبەندی کۆڕبەندی ئەنقەرە؛ کەنەکە چوار داواکاریی سەرەکی ئاراستەی ناتۆ دەکات
کەنەکە، پێش کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە لە ٧ و ٨ـی تەممووز لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت، نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ کرد، کە چەند خواستێک پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەخۆ دەگرێت.
-
سەبری ئۆک:
تەنیا ئامانجی دەوڵەتی تورکیا چەککردنی کوردە نەک چارەسەرکردنی پرسی کورد
ئەندامی کۆنسەی ڕێبەرایەتیی (کەجەکە)، ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا گرت بەرامبەر بە پرسی کورد و ڕایگەیاند کە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" هێشتا نەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام ڕووبەڕووی کۆسپ و تەحەدای جیدی بووەتەوە.
-
دیمەشق لە نێوان ئەنقەرە و کورددا؛ کایەی ئاڵۆزی شەرع
"نیو لاینز" دەڵێت ئەحمەد شەرع لە کاتێکدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ سعوودیا و وڵاتانی عەرەبیدا گەشە پێبدات، کە هێشتا بۆ نەهێشتنی قەیرانە ئەمنییەکان و کونترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان پێویستی بە هاوکاریی تورکیایە.
-
ئەنقەرە لە پێشوازی لووتکەی ناتۆدا دەبێتە «ناوچەی سوور»
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ٣٦ەمین خولی لووتکەی ناتۆ لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تەممووزدا، ئەنقەرە دەکەوێتە ژێر ئەوپەڕی ڕێوشوێنی ئەمنیییەوە؛ لە قەدەغەکردنی گردبوونەوەوە تا بڵاوەپێکردنی ٤٠ هەزار هێزی ئەمنی و سەپاندنی سنووردارکردنی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا.
-
میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات
دوای چەندین مانگ لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ، لە ئێستادا سەرچاوە ئاگادارەکان زانیاری لەسەر بەرنامەیەکی ئەگەریی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا.
-
«زاگرۆس هیوا» وتەبێژی کەجەکە:
ئەندامانی پەکەکە تاوانێکیان ئەنجام نەداوە و پێویستییان بە لێبوردن نییە
«زاگرۆس هیوا» وتەبێژی کەجەکە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ جیاکاریی یاسایی لەنێوان ئەندامانی پەکەکەدا، جەختی کردەوە کە ئەم ئەندامانە «هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە» و لە ئەنجامدا پێویستییان بە هیچ لێبوردنێک نییە.
-
ڕۆژنامەی نەشناڵ؛
قۆناغێکی نوێ لە چالاکییەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە
بە بڕوای هەندێک لە شارەزایان، چالاکییە سەربازییەکانی PKK بەو شێوازەی کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەبوو، بە کردەیی کۆتایی پێ هاتووە؛ بەڵام ڕاگەیاندنی پرۆسەی داماڵینی چەک بە واتای لەناوچوونی ئەم گرووپە نییە، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە.
-
ئایا وەرزێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و کورد دەستی پێکردووە؟
پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان ئەنقەرە و پەکەکە هاوکێشە سیاسییەکانی لە عێراق و سووریا بردۆتە قۆناخێکی نوێ کە لەم قۆناخەدا دۆژمنە دێرینەکانی تورکیا هێدی هێدی دەبنە هاوبەشی ئەمنی و سیاسی ئەو وڵاتە.
-
سەرکردەیەکی دیاری داعش ڕادهستی تورکیا کرایەوە
سهرچاوهیهکی باڵای ئهمنی عێراق ئاشکرایکرد، بهغدا یهکێک له سهرکرده دیارهکانی ڕێکخراوی چهکداری داعشی ڕادهستی ئهنقهره کردوه که به "ئهمیری ئیستەنبووڵ" ناسراوه.
-
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کورد:
هەڵکەوتەی جیۆسیاسیی کورد و پێوەندیی هەرێمایەتی و جیهانی
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کوردی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا لە چەندین قۆناغدا مامەڵەی نائەخلاقیی لەگەڵ کورد کردووە و دوایین نموونەشی ئەو دۆخەیە کە بە سەر کوردی سووریا هێنراوە و باشترین دەرەچەش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد لەگەڵ دەسەڵاتی وڵاتی خۆی تەعامول بکات: هەرێم لەگەڵ بەغدا؛ کوردی تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە کە بڕیاری عەبدوڵا ئوجەلانیش هەر بەو ئاراستەیە دەرکراوە؛ کوردی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند و کوردی ئێرانیش بە هەمان شێوە.
-
ئۆجەلان داوا لە ئەنقەرە دەکات ڕۆڵێکی بنیاتنەر بۆ دیالۆگ لە سووریا بگێڕێتەبەر
ئۆجەلان داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئادار دەکات و داواش لە تورکیا دەکات، ڕۆڵێکی بنیاتنەر و کراوە بۆ دیالۆگ لە سووریا بگێڕێت.
-
وهزیرانی دهرهوهی ئێران و توركیا: زۆر پرسی هاوبهش لهنێوان تاران و ئهنقهره ههیه
عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران و هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له تاران كۆ بوونەوە و لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا تەوەرە گرینگەکانی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد لەوان پهیوهندی نێوان ههردوو وڵات كه پهیوهست بوون به پرسی ئهمنی، ئابووری و سیاسی.
-
هاکان فیدان:
پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاكى سووریا دروست دەکات
-
وەزیری دادی تورکیا:
دۆسیەی ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەردەم دادگای ئەنقەرەیە
یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (AİHM) لەبارەی سەلاحەددین دەمیرتاشەوە، ڕایگەیاند: "بڕیارەکە لەبەردەم دادگایە، هەموومان پێکەوە چاوەڕێ دەکەین".
-
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات
سەلاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی ڕوون و ڕاشکاو ئاراستەی ئەنقەرە و ئیمرالی دەکات و داوا لە هەر دوو لادەکات کە پڕۆسەی ئاشتی نەوەستێنن.
-
هاکان فیدان سبەی سەردانی عێراق دەکات
بڕیارە سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی عێراق بکات و لهگهڵ بهرپرسانی بهغدا پرسهكانی جێگه گرنگی ههردوو وڵات تاوتوێ دهكهن.
-
عەلی باپیر لە ئەنقەرە:
هیوادارین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوەکانی کاراتر بکات
عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی بەسەردانێک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەردانی بارەگای سەرەکیی پارتی داد و گەشەپێدانی (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیای کرد.
-
هاکان فیدان:
لە سووریا زۆر حزبی کوردی هەن دۆستی تورکیان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەخت لە گرنگیی ئاشتەوایی یەپەگە لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە و دەڵێت: زۆر حزبی کوردی سووریا هەن دۆستی تورکیان و دەیانەوێت هاوکاری تورکیا بکەن.
-
میدل ئیست ئای ئیدیعا دەکات:
ئەنقەرە و هەولێر و بەغدا لەسەر چۆڵ کردنی کەمپی مەخموور ڕێککەوتوون
میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، میکانیزمێک لە نێوان عێراق، تورکیا و هەرێمی کوردستان بۆ چۆڵکردنی کەمپی مەخموور دانراوە، دەشڵێت، چۆڵکردنی کەمپەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی پرۆسەی چارەسەری.
-
شاندێکی حکوومەتی هەرێم بۆ پتەو کردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە ئەنقەرەیە
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، لە ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمیی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا ئەنجام دا، ئەوەش بە مەبەستی برەودان و پتەو کردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا.