لوبنان
-
ئاڵدار خەلیل:
هێزە کوردییەکان ناچنە ناو هیچ ململانێیەکی نێوان دیمەشق و حیزبوڵاوە
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD)، جەختی لەوە کردەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا دەستوەرنادەنە ناو هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەگەری لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و حزبوڵای لوبناندا. ڕاشیگەیاند کە ئەرکی سەرەکیی ئەم هێزانە تەنیا پاراستنی ئەو ناوچانەیە کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە.
-
ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ
سکرتارییەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، جەنگ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سەرجەم بەرەکاندا، لەنێویاندا لوبنان، لە شەوی یەکشەممەوە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتاییان پێهاتووە، جگە لەوەش گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی لادەبرێت.
-
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا:
سووریا هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستێوەردان لە لوبنان
«ئەحمەد ئەلشەرع» سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە ئەگەری دەستێوەردانی دیمەشق لە لوبنان دەکەن، جەختی کردەوە کە سووریا هیچ مەبەستێکی نییە بۆ چوونە ناو خاکی لوبنان و دەستێوەردان لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.
-
هاکان فیدان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی سووریا، پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی ئەو وڵاتەیە و تێکدانی ئاسایشی تەواوی ناوچەکەیە.
-
پزیشكیان:
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەستە
سهرۆک كۆماری ئێران رایگهیاند، "دەستدرێژیی دووبارەی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی سەرەتایی ئاگربەست و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و دانوستان بێمانا دهكات".
-
عێراقچی:
ئەگەری دەستوەردانی سەربازی لە ڕووداوەکانی ئێراندا لە ئارادا نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەمدواتییەی ئێران کرد و دەڵێت ئەستەمە کە دەستوەردانی سەربازی لە ئارادا بێت چوونکە ئەم ئەزموونە پێشتر شکستی هێناوە.
-
عێراق بە فەرمی بڕیارێکی خۆی لەبارەی حزبوڵڵا و حوسییەکان ڕاستکردەوە
لیژنەی بلۆک کردنی سامان و دارایی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق، بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە تیایدا هەستاوە بە ڕاستکردنەوەی بڕیارێکی پێشووی خۆی و دەرهێنانی دوو ناو لە لیستی بلۆککردنی سامانی ئەو کەس و گرووپانەی گومانی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە لێ دەکرێت.
-
گفتوگۆی بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەر لەبارەی کەمپی هۆل و ڕۆژ
بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە لوبنانییانە کرد کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژدان.
-
مانەوی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە درێژ کرایەوە
تورکیا مانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بۆ ۳ ساڵی دیکە و بۆ لوبنانیش بۆ ۲ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.
-
بەر لە سەردانەکەی بۆ عێراق و لوبنان؛
عەلی لاریجانی: خەریکی داڕشتنەوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانین
عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتووەتە عێراق.