پەیەدە
-
پەرلەمانی نوێی سووریا و کەلێنی کۆنی ناوماڵی کورد
لەکاتێکدا دیمەشق باس لە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسیی نوێ دەکات، چۆنیەتیی ئامادەبوونی کورد لە پەرلەمانی تازەدامەزراودا بووەتە بابەتێکی جێی مشتومڕ؛ چونکە هەندێک لە حیزبە کوردییەکان بە دەرفەتێکی دەزانن بۆ کاریگەریی سیاسی و هەندێکی دیکەش بە شانۆگەرییەکی بێ شەرعیەت لەقەڵەمی دەدەن. بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) و بەشداریکردنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ENKS)، دابەشبوون و ناکۆکییەکانی زیاتر دەرخست.
-
هەڵبژاردن یان شانۆگەریی سیاسی لە ناوچە کوردنشینەکانی سوورویا؟
مێگان بۆدت، سەرۆکی پەیمانگای ئاشتیی کوردی، هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ناوچە کوردییەکانی سووریا وەک کێبڕکێیەکی ئازاد نابینێت، بەڵکوو پێی وایە ڕەنگدانەوەی ڕوانگەی گرووپێکی سنووردار لە نوخبەکانی نزیک لە حکوومەتە و بەمەش شەرعیەتی پرۆسە سیاسییەکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لە بەرامبەردا، سێس فرانتسمەن، شارەزای کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای هاوڕابوونی لەسەر سنوورداربوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، هەڕەشە ئەمنییەکان و گوشارەکانی تورکیا وەک هۆکارێکی سەرەکیی شێوەگرتنی دۆخی ئێستا پێناسە دەکات.
-
شرۆڤەیێک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا لە پارێزگای حەسەکە و دەڤەری کۆبانی نیشانی دەدەن کە بەربژێرە عەرەبەکان %٦٠ی کورسییەکانی حەسەکەیان بەدەست هێناوە. ئەم پێشهاتە کە لە دوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکە لەلایەن پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) و هاوپەیمانەکانییەوە هاتە ئاراوە، هاوسەنگیی سیاسی و نەتەوەیی لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا زیاتر لە جاران دەرخست و جارێکی دیکە پرسی قورساییی دیمۆگرافی و پێگەی سیاسیی کوردی لە پێکهاتەی داهاتووی سووریادا گەڕاندەوە ناوەندی سەرنجەکان.
-
PYD بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریادا ناکات
«پەروین یووسف» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە پارتەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریادا بەشداری ناکات.
-
پەیەدە ڕەخنە لە سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێت
ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕەخنە لە پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە تابلۆی کۆشکی داد لە حەسەکە و قامیشلۆ دەگرێت و رایدەگەیێنێت، داننان بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی، هەنگاوێکی نیشتمانییە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی سووریا.
-
بۆ یادکردنی سالح مسلم: پیاوە وەفادار و مرۆڤدۆستەکەی کوردستانی سووریا
ڕۆژنامەوان و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی کوردستان سووریا، لە ماتەمێکی قووڵدا سەرەخۆشی لە یەکێک لە ڕێبەرە دیار و ڕاستگۆکانی خۆیان دەکەن. ساڵح موسلیم محەمەد، ڕێبەری باڵای پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و کەسایەتییەکی ناسراوی خەباتی کوردی، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
-
ساڵح موسلیم:
تورکیا دژی ڕێكهوتنی ۱۰ی ئازارە و بەربەستی بۆ دروست دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یهكیهتی دیموكرات ڕایگهیاند، توركهكان دژی ڕێكهوتنی ۱۰ی ئازاری ۲۰۲۵ن كه له نێوان مهزڵووم عهبدی و ئهحمهد شهرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر واژۆكرا.
-
ساڵح موسلیم:
پێویستە تورکیا پڕۆسە ئاشتی ناوخۆی وڵاتەکەی بە سووریاوە نەبەستێت
ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە دەڵێت ئەگەر ئەنقەرە خوازیاری سەرەکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیە لە تورکیا نابێت ئەو پڕۆسەیە بە پاشهاتەکانی سووریاوە گرێ بدات.
-
لەبارەی پاشهاتی گۆڕانکارییەکان، PYD هۆشداری بە تورکیا دەدات
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) ڕایگهیاند کێشەکانی سووریا پەیوەندییان بە دیموکراتیک بوونی تورکیاوە و گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتەش کاریگەریش لەسەر سووریاش دادەنێت.
-
هاوسەرۆکی پەیەدە:
هەر سەردانێکی تاکلایەنەی ئەنەكەسە بۆ دیمەشق هەنگاوێکی هەڵەیە
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات لەبارەی بانگهێشت کردنی ئەنەکەسە بۆ دیمەشق هاتە دەنگ و دەڵێت هەر سەردانێکی تاکلایەنەی پەیەدە یان ئەنەكەسە بۆ دیمەشق هەنگاوێکی هەڵەیە.
-
ئایا بەرەی یەکگرتووی PYD-ENKS هەمبەر دیمەشق هەڵوەشاوەتەوە؟
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو لە نێوان دوو ڕەوتی سەرەکی کوردەکانی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ( ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD)- بە کردەوە شکستی هێناوە. جیاوازییە ئایدۆلۆژی و جیوپۆلیتییەکان بووەتە هۆی ئەوە لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە شکست بهێنێت لەوانە تێڕوانینی ENKS بۆ فیدیڕاڵیزمی نەتەوەیی کورد لە بەرامبەر مکووڕ بوونی PYD لەسەر پێکهاتەیێکی فرە نەتەوەیی. بووەتە هۆی شکست هێنانی لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە. لە ئێستاشدا ENKS ڕێگایەکی نوێ گرتووە بەر بە کردنەوەی نووسینگەیێک لە دیمەشق و ڕاکێشانی پشتیوانی تورکیا، دوبەرەکی نێوان کوردەکانی سووریا قووڵتر بووەتەوە.
-
ساڵح موسلیم:
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەمان بۆ پێكەوە ژیان دروست كردوە
ساڵح موسلیم کە ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی ڕایدەگەیێنێت: ''لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مۆدێلێكی دیموكراسی ناوازەیان بۆ پێكەوە ژیان دروستكردوە. ڕووبەڕووی گرووپی جیهادی بوونەتەوە و ئەزموونەكەیان تایبەتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".