بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهزڵووم عهبدى فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (SDF) ڕایگەیاند: "تورکیا بەشێوەی هەڕەمەکی ناوەندە خزمەتگوزاریی و تەندروستییەکان و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ئەمەش تاوانێکی ڕاستەقینەی جەنگە و هێزەکانیشمان ئامادەن بەرگریی لەگەل و خاکەکەمان بکەن".
شایانی باسە شهوى ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون، میدیای خۆسەری کوردستانی سووریاش دەڵێت، ۷ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەمبارەوە میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە کوردستانی سووریا ڕایانگەیاندووە، لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیادا، ۷ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۵ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بۆسەر قامیشلۆ، دێرک، کۆبانێ، تهلرەفعەت و مهنبهج بوونە.
Your Comment