تووساش
-
ئەردۆغان: ئەم کۆمارە چەندە هی تورکە هێندەش هی کوردە
سەرۆک کۆاری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ کوردەکانی وڵاتەکەی دەڵێت ئەو دەستە بگرن کە بە ڕاستگۆیی بۆتان درێژکراوە و وەرن بەیەکەوە سەدەی تورکیا بونیاد بنێین.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئامادەین کێشەکان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەنگەرەکانی ئێمە لە ناو خاکی سووریادایە و هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری ئەنقەرە نییە.
-
ئەردۆغان:
هیچ هەڕەشەیەک لەلایەن PKKەوە قبووڵکراو نییە/ PKK لە سەرچاوەکانیەوە لەناو دەبەین
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرکۆنە کردنی هێرشە چەکدارییەکەی ئەمدواییەی HPG بۆسەر دامەزراوەی TUSAŞی تورکیا جەختی کردەوە کە هیچ پەیامێک لەلایەن PKK و لایەنگرانییەوە بۆ تورکیا قبووڵکراو نییە و وڵاتەکەی مکووڕە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرچاوەکانییەوە.
-
مەزڵووم کۆبانی:
هێرشهکانی تورکیا ئەگەر بەردەوام بێت، وهڵامی یاسایی ئێمەیش توندتر دەبێت
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات لهبارهی هێرشهکهی ئهنقهرهوه ڕایگهیاند: "هێزهکانمان هیچ پهیوهندییهکی بهو ئۆپهراسیۆنهوه نییه و هیچ کهسێک له خاکی ئێمهوه نهچووهته ناو خاکی تورکیاوه".
-
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان:
هێرشبەرەکانی سەر ئەنقەرە لە سووریاوە هاتبوونە تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هێرشبەرانی سەر دامەزراوەی ئاسمانیی ئەنقەرە لە کوردستانی سووریاوە چوونەتە ناو تورکیا.
-
HPG بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرش بۆسەر ناوەندی تووساش له ئهنقهره ڕاگەیاند
HPG وێڕای لەئەستۆ گرتنی هێرشە چەکدارییەکەی سەر ناوەندی تووساش لە ئەنقەرە، ڕلیگەیاند ئەم هێرشە پەیوەندیی بە دانوستانەکانی ئاشتییەوە نییە.
-
ساڵح موسلیم:
هەمان دڕندەیی کە لە غەززە و لوبنان دەکرێت، تورکیا لە کوردستانی سووریا دەیکات
ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە دهڵێت، دەوڵەتی تورکیا گەمەی عوسمانیهكان دەکات و دەیەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێت.
-
ناسنامەی هێرشبەرێکی سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانیی ئەنقەرە ئاشکرا کرا
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ناسنامەی یەکێک لەو هێرشکارەکانی هێرشەکەی دوێنێی ئەنقەرەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "پیاوە کوژراوەکە، ئەندامی پەکەکەیە".
-
پاش هێرشەکانی تورکیا؛
مهزڵووم کۆبانی: هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن
فهرماندهى گشتیى ههسهده زانیاریى لهبارهى هێرشهكانى شهوى ڕابردووى توركیا بۆسهر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هاتە دەنگ و ڕایدهگهیهنێت: چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ دیالۆگ نیشان داوە، بەڵام جەخت دەکەینەوە، هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەل و خاکمان ئامادەن.
-
بە پاساوی هێرشەکەی سەر دامەزراوەیەکی فڕۆكەوانی لە ئەنقەرە؛
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەستپێکرد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا ۳۲ پێگەی پەکەکە و یەپەگە تێکشکێندراون.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشهكهی سهر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی ئەنقەرە دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، هێرشه چهكداریهكهی ئێوارهی ئهمڕۆی سهر كۆمپانیای پیشەسازی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی توركیا (TUSAŞ) لە ناوچەی قەهرەمان کازانی ئهنقهره، ئیدانە دەکات.
-
دەمیرتاش:
بە ڕشتنی خوێن ناتوانن هەوڵەکانمان بۆ ئاشتی لە ڕێگەی دیالۆگەوە بوەستێنن
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە پەیامێکی لە زیندان بڵاو کردەوە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر ئەنقەرەی کرد.
-
هێرش کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانیی (TUSAŞ) لە ناوچەی كەهرەمان كازانی ئەنقەر
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشێكی چەكداری كرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازی فڕۆكەوانی و ئاسمانی (تووساش) لە ناوچەی كەهرەمان كازان لە نزیک ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.