ئەندامى ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پەیەدە دهڵێت، دەوڵەتی تورکیا گەمەی عوسمانیهكان دەکات و دەیەوێت دەسکەوتەکانی کورد لەناو بەرێت.
بەشی تورکیا- کۆنسەی بەرێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هێرشەکەی مۆسکۆی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند ئەوەی کە داعش لە دژی هەر کەسێک بەکار دەهێنێت دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیە.
بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: ئەگەر شەڕی ئۆکراین پەرەبسێنێت ڕەنگە ڕووسیا لە بەرەی سووریا کەم کار ببێتەوە و هێزەکانی خۆی زیاتر بەرەو بەرەی ئۆکراینا ببات و ئەمەش زەمینە بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکە فەراهەم دەکات تاکوو بەدوای ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی خۆیان لە سووریا بچن.