بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌که‌ی، قوباد تاڵه‌بانی له چوارچێوه‌ی که‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی، هه‌ردوو ناحیه‌ی هێرۆ و هه‌ڵشۆ و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری له سنووری پشده‌ر به‌سه‌ر کرده‌وه و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌ردوو ناحییه‌که کۆ بوه‌وه.
له هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناحییه‌کانی هێرۆ و هه‌ڵشۆ، قوباد تاڵه‌بانی باسی له جیاوازی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی کوردستانی کرد و رایگه‌یاند: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ساخته‌کاری ناکرێت و هیچ لایه‌نێک ناتوانێت به ساخته‌کردنی ده‌نگی مردوو و خه‌ڵکی ئاواره‌وه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بدات".
لێپرسراوی مه‌کته‌بی سکرتارییه‌تی مام جه‌لال باسی له دۆخی یه‌کێتیشی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "یه‌کێتی له سه‌رده‌می بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا، زۆر جیاوازه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئێستا یه‌کێتی یه‌کده‌نگ و یه‌ک بڕیاره و سه‌رۆکی یه‌کێتیش به‌وه ناسراوه که خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و هه‌ر به‌ڵێنێک بدات، جێبه‌جێی ده‌کات".
ناوبراو وتیشی: "وه‌کچۆن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق، به‌ڵێنی به که‌رکوکییه‌کان دا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنێت و پارێزگارێکی یه‌کێتی بۆ که‌رکوک داده‌نێت و جێبه‌جێی کرد، وه‌ک چۆن له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا چه‌ندین به‌ڵێنی دیکه‌ی جێبه‌جێ کردوه و هاوسه‌نگی هێزی گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌باره‌ت به راستکردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حکومڕانی له هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کات، هه‌ربۆیه پێویسته خه‌ڵکی کوردستان به ده‌نگدان به یه‌کێتی پشتگیری سه‌رۆک بافڵ بکه‌ن بۆ گۆڕینی شێوازی حکومڕانی".
قوباد تاڵه‌بانی ڕوونیشی کرده‌وه، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ گۆڕانکاری له هه‌رێمی کوردستان و جگه له یه‌کێتی، هیچ لایه‌نێکی دیکه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خواستی گۆڕانکاریشیان هه‌بێت، که‌ره‌سته‌ی پێویستیان نییه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له شێوازی حکومڕانی له کوردستان، هه‌ربۆیه سه‌رخستنی یه‌کێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رگا به‌ڕوی ئه‌و گۆڕانکارییه ده‌کاته‌وه که خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن و داوای ده‌که‌ن".
Your Comment