بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموکرات‌دا وتی: ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ڵێ دهیڕوخێینن و کۆتایی پێ ده‌هێنین، ئه‌رێ کۆتایی به‌چی ده‌هێنن؟ پارتی به کوده‌تا نه‌هاتووه، به‌ڵکوو به ده‌نگی خه‌ڵک حوکمی وه‌رگرتووه و پارتی زۆرینه‌یه و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش له‌گه‌ڵ پارتی دایه، ئێسته ده‌نگێکی لاواز داوای رووخاندنی پارتی ده‌که‌ن". مه‌سروور بارزانی وای گوت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه پێمان وابووه پێویسته لایه‌نی تریش له‌گه‌ڵمان هاوبه‌ش بن له حکوومه‌تدا، چونکه خۆمان به خاوه‌نی قه‌واره‌ی کوردستان و ئه‌و گه‌له ده‌بینین.
مه‌سروور بارزانی گوتی، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێسته هیچ ئومێدێکیان به خه‌ڵک نه‌داوه، ده‌ڵێن تێکی ده‌ده‌ین، به‌ڵام ناڵێن دوای تێکدانه‌که چی ده‌که‌ن!، ئه‌وانه نه پڕۆژه‌یان هه‌یه نه ده‌سکه‌وتیان هه‌یه، چونکه هه‌ر ده‌سکه‌وتێک بۆ کوردستان هاتبێت له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی پارتی هاتووه.
جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان داواى کرد، ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ن خۆیان تووشی هه‌ڵه نه‌که‌ن و بزانن خێر له دژایه‌تی پارتیدا نابینن، به‌ڵکوو پێویسته نانێک بخۆن و 100 نان بۆ پارتی بکه‌نه خێر چوونکه به‌هۆی ئه‌و حوکمڕانییه‌ی پارتییه‌وه بانگه‌شه‌یه‌کی ئازاد ده‌که‌ن.
مەسروور بارزانی قسه‌که‌ی سه‌رۆکی پارتیی دووباره کرده‌وه که وتی، خه‌ڵکی زمان درێژ ده‌ستی کورته، ئه‌و لایه‌نه‌ی وه‌فای بۆ هاوڕێکانی خۆیان و نیشتیمان نه‌بووه، ئیتر چۆن وه‌فایان بۆ خه‌ڵک ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وانه بوون دوێنی خاکی کوردستانیان فرۆشت.
ناوبراو وتیشی: "ئێمه تاوانه‌کانمان له بیر نه‌کردووه، خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ر و تیرۆرکردن له زاخۆمان بیر نه‌چووه، به‌ڵام هه‌ندێکجار ده‌رفه‌تمان پێداون بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری خزمه‌تی ناحه‌ز و نه‌یاران بکه‌ن خزمه‌تی گه‌لی خۆیان بکه‌ن".
Your Comment